هه‌ندێك كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن به ڕۆژ گه‌رماو بكه‌ن و خۆیان بشۆن، به‌ڵام هه‌ندێكی تر حه‌ز ده‌كه‌ن به شه‌و گه‌رماو بكه‌ن، ئاخۆ زانست پشتگیری كامیان ده‌كات؟.
سامه‌ر جابه‌ر، پزیشكێكی پێست له ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه
خۆشۆردن و ده‌موچاو شوشتن له شه‌ودا گرینگی بۆ ته‌ندروستی پێست هه‌یه، به‌تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانی به‌هار و هاویندا.
له چاوپێكه‌وتنێكدا جابه‌ر گوتی، "ئه‌گه‌ر تۆ به درێژایی ڕۆژ كار ده‌كه‌یت و ئاره‌قێكی زۆر ده‌كه‌یته‌وه یان ڕاهێنانی وه‌رزشی ده‌كه‌یت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته گه‌رماو بكه‌یت پێش ئه‌وه‌ی بچیت بۆ خه‌وتن".
زیاتر گوتی، "له وه‌رزی به‌هاردا، له‌وانه‌یه له ده‌ره‌وه جه‌سته‌ت دابپۆشرێت به ماده‌ی زیانبه‌خش، بۆیه پێویسته ئه‌و مادانه له‌سه‌ر جه‌سته‌ت لابه‌ریت پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت."
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هارڤه‌رد له ئه‌مه‌ریكا ده‌ری ده‌خات كه خۆشتن له شه‌ودا یارمه‌تیت ده‌دات له كرداری خه‌وتن و ئارامیت پێ ده‌به‌خشێت.
مایكڵ گرادنهر، به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه‌ی خه‌وتن و ته‌ندروستی له زانكۆی ئه‌ریزۆنا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، "خۆشتن له‌وانه‌یه سوودیشی هه‌بێت به‌هۆی دابینكردنی ساتێك بۆ بیركردنه‌وه و پشوودان پێش ئه‌وه‌ی بچیت بۆ جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆت سه‌رقاڵ بكه‌یت به سه‌یركردنی ته‌له‌ڤزیۆن."
وشه/ محه‌مه‌د شابان