بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆیه‌ بۆ هه‌ولێر ده‌گوازرێنه‌وه‌

:: PM:11:20:20/12/2016 ‌
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای کۆتایی هاتنی رێوڕەسمی شەوی یەڵدا و یادکردنەوەی لەدایکبوونی د. قاسملو، لە باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆیه‌، دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گاكه‌ روویاندا و به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و بریندار بوون.

به‌ پێی زانیاریی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆیه‌ ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ شه‌ش شه‌هید و هه‌شت بریندارن، كه‌ باری ته‌ندروستی دوو له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه‌" یه‌كێك له‌ برینداره‌كان بەهۆی سەختی برینەکەی گوازراوەتەوە هەولێر بۆ چارەسەر.


وشە - عه‌لی سدیق