ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرا كرد، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی هه‌ولێر حوكمی ساڵێك گرتنی به‌سه‌ر به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌پاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، له ڕێككه‌وتی 12/12/2016 دوای چه‌ندان دانیشتن، یه‌كه‌م كه‌یسی گه‌نده‌ڵی كه داوای سزای "4 ق ك 2014/1" له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌ولێر ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی كه‌تن/4 كرابوو.
ئاماژه‌ی داوه، دادگه حوكی به‌رایی به‌سه‌ر تۆمه‌تبار "س.ك.ا" كه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لاوان كاری كردووه، ده‌ركرد، سزاكه‌ی به گوێره‌ی ماده‌ی "341" له یاسای سزاكان بووه، به‌وهۆیه‌وه تۆمه‌تبار بۆ ماوه‌سی ساڵێك ده‌خرێته گرتووخانه‌وه و ماوه‌ی ڕاگرتنیشی هه‌ژمار ده‌كرێ.
له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، تۆمه‌تبار مافی تانه‌لێدانی له بڕیاره‌كه‌ی دادگا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م حوكمی دادگایه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه ڕه‌وانه كراون بۆ دادگه‌یی كرد له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.