لە كوردستان ڕۆژانە 400 هەزار كەس سەیری ڤیدیۆی سێكسی دەكەن

:: PM:04:08:24/11/2018 ‌
ڕێكخراوێكی بواری تەكنەلۆجیا ئاشكرای دەكات كە گەڕان و سەردانكردن بۆ ماڵپەڕە سێكسییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان زۆر زیادی كردووە و سێ‌ ملیۆن كەس زیاتر ڕۆژانە لە عێراق سەیری ڤیدیۆ سێكسییەكان دەكەن.
 
ئەندام عومەر سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەپێی كۆتا داتا و زانیاری دەزگای (ئینتەرنێت وۆرلد ستەیت)، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە پێی دواین سەرژمێری، سەرووی ٣٩ ملیۆن كەسە و لەو ڕێژەیەك ١٩ ملیۆن كەس ئینتەرنێت بەكار دەهێنن، واتە بەڕێژەی %48.3.

لە ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی تێك ئایی كە پشتی بەستووە بە كۆمەڵێك داتا تێیدا هاتووە، ژمارەی بەكارهێنەرانی فەیسبووك لە عێراقدا ١٧ ملیۆن كەسە، واتە ڕێژەی %43 هەروەها بەكارهێنەرانی فەیسبووك لە هەرێمی كوردستان (بە پارێزگای كەركوویشەوە) نزیكەی سێ‌ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار كەسە کە "بەفەرمی لە كۆمپانیای فەسیبووك وەریان گرتووە". ئەوە ئەندام وای گوت.

بە پێی داتای كۆمپانیای ئەلێكسای ئەمەریكی بۆ ریزبەندی پڕ بینەرترین ماڵپەڕەكان لەسەر ئاستی عێراق (بەهەرێمی كوردستانیشەوە)، دوای ماڵپەڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بزوێنەرەكانی گەڕان ماڵپەڕە سێكسییەكان، یەكێكیان لە پلەی سێیەم و ئەوەی تر لە پلەی پێنجەم و ئەوەی تریشیان لە پلەی حەوتەم دێن. ڕێكخراوی تێك ئایی وا نیشانی بۆ كردووە.

بەپێی داتای كۆمپانیای سمیلار وێب ئەنەلایزی ئیسرائیلی (SimilarWebs analysis)، عێراق لە پلەی یەكەمی دنیادایە (هەندێك داتای تر دەڵێن ڕیزبەندی یەكەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە) لە كردنەوەی ماڵپەڕە سێكسییەكان و لە دوای ئەویش میسر دێت بە ڕێژەی ٨٣% ی خەڵكی عێراق بزوێنەری گووگڵ بەكار دەهێنیت بۆ دۆزینەوە و سەیركردنی دیمەنە سێكسییەكان، دوای ئەویش بزوێنەری یاهوو.

ماڵپەڕی فایت ژە نیو درەگ (fight the new drug) وردەكاری زیاتری لەسەر ئەم بابەتە خستووەتەڕوو، تیایدا هاتووە، ئیمارات كەمترین گەڕان ئەنجام دەدەن بۆ ماڵپەڕە سێكسییەكان و هاووڵاتییانی كوێتیش زۆرترین ماوە بە دیار ڤیدیۆ سێكسییەكانەوە دادەنیشن.

ئەو ڕێكخراوە ئاشكرای كردووە، بەپێی داتای نافەرمی بۆ عێراق ، ڕۆژانە نزیكەی سێ‌ ملیۆن و 300 و 20 هەزار كەس سەیری ڤیدیۆ سێكسییەكان دەكات و لەو ڕێژەیەش بە خەمڵاندن ڕۆژانە سەرووی ٤٠٠ هەزار كەس لە هەرێمی سەردانی ماڵپەڕی سێكسی دەكات.

ئاماژە دراوە، ئێستە زیاتر لە ١١٣ ڤیدیۆی سێكسی كوردی (كوردستانی باشوور) لە ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاو كراوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی ڤیدیۆی تر هەیە كوردی و شێوەزاری كرمانجییە (كوردستانی ڕۆژئاوا و باكور)، هەروەها ڤیدیۆی سێكسی كوردی (كوردستانیش ڕۆژهەڵات) یش هەیە.







وشە - رامیار جەواد