دوو هاكەرزی کورد لە هەولێر گیران

:: PM:08:38:13/10/2016 ‌

پۆلیسی فریاكەوتن ڕای دەگەیەنێت ئەمڕۆ لەشاری هەولێر دوو هاكەرزیان دەستگیر كردوە كە دەستیان هەبوە لە هاك كردنی چەندین تۆڕی ئاكاونت و دروست كردنی تۆڕی كۆمەڵایەتی ساختە بەناوی كەسانی تر .

لە ڕونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت لە گەڕەکی کورانی مەخموری دوو تۆمەتبار دەستگیر کران کە پیشەی سەرەکیان هاککردنی تۆڕە کۆمەڵاتیەکانە.

لە ڕونكردنەوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، چەند هاوڵاتیەکی شارەکانی تریش تێدا هاوبەشن لە تاوانەکە بۆ نمونە فیسبوک...هتد، دروست کردنی کێشە کۆمەڵاتیەکان لەنێوان خەڵک وە جوان بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت بە شێوەی نەشیاو ناشاز، وە خەڵکێک سکاڵای یاسایان لەسەر تۆمەتباران هەبوو ، دواتر تۆمەتباران و سکاڵا لەسەر کراوەکان ڕادەستی بنکەی پۆلیس کران .



وشە / ڕامیار جواد





وشە - رامیار جەواد