له ساڵی 2018دا چه‌ند جیابوونه‌وه‌یه‌كی نێوان هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب، هه‌وادارانیانی تووشی شۆك كرد كه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كورته راپۆرتێكی له‌باره‌یانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، "وشه"یش دووباره بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له‌ناو ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا خاتوونه ئه‌كته‌ر یاسه‌مین عه‌بدولعه‌زیز، به‌جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لاوه كه سه‌رمایه‌دارێكی ناوداری میسره، هه‌وادارانی تووشی شۆك كرد، له‌كاتێكدا پێیان وابوو خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، جه‌ماوه‌ر ئه‌وجا زانییان ماوه‌ی ساڵێكه له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه‌یان به‌نهێنی هێشتبووه‌وه.
دووه‌مین جیابوونه‌وه‌ی نێوام هاوسه‌ران له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا، جیابوونه‌وه‌ی خاتوونه ئه‌كته‌ر غاده عادل بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ر مه‌جدی هه‌واری، ئه‌وان ماوه‌ی 20 ساڵ هاوسه‌ری یه‌كتر بوون، له‌ناكاودا غاده رای گه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش وه‌ك هاوڕێ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. غاده گوتوویه‌تی، ده‌بێ پێوه‌ندیمان به‌و شێوه‌یه بێت چونكه مه‌جدی باوكی منداڵه‌كانمه.
دوا جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا، جیابوونه‌وه‌ی وه‌لید فه‌واز و مه‌ی سه‌لیم بوو، له‌كاتێكدا هاوسه‌رگیریی ئه‌وان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی تێپه‌ڕ نه‌كردبوو، ئه‌وه‌یش وایكرد میدیاكان زۆرترین هه‌واڵ له‌باره‌یانه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه.