دەبێ چی بکەیت کاتێک سەگێکی دڕ ویستی پەلامارت بدات؟

:: PM:08:57:25/11/2018 ‌

یەکێک لە ئاژەڵە مەترسیدارەکان سەگی دڕە، بۆیە پێویستە خۆمانی لێ بپارێزین و نەهێڵن دوامان کەوێت یان پەلامارمان بدات، بۆ ئەمەیش چەند خاڵێک هەن دەتوانیت بەکاریانبهێنیت بۆ ئەوەی سەگی دڕ پەلامارت نەدات:

کاتێک سەگێک گوێچکەکانی بۆ دواوە بردەوەو دەمڕێنێت، هەوڵمەدە ئارامی بکەیتەوە یان زەردەخەنە بکەیت، چونکە وادەزانێت دەتەوێت شەری لەگەڵدا بکەیت، هەروەها راسەوخۆ لێی مەڕوانەوە و جوڵەی لەپڕ مەکە.

بەڵکو پشت گوێی بخە و مەشڵەژێ و خۆت ئارام دەربخە و پشتاوپشت بەهێواشی خۆت دوور بخەوە و ڕووت لە سەگەکە وەرمەگێڕە.

هەرگیز ڕا مەکە و چیلکە و داری بەرانبەر ڕامەوەشێنە و مەقیژێنە، هەروەها ئەگەر خەریک بوو پەلامارت بدات هەوڵبدە جلەکانتی بدەی بەسەریدا یان جانتا و خواردن و ئەو شتانەی پێتە تێی بگرە تا مەشغووڵ بێت و تۆش کاتی ئەوەت هەبێت خۆتی لێ دوور بخەیتەوە بەزووترین کات.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان