قاوه سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته هه‌یه، به‌تایبه‌تی ژنان بایه‌خێكی زۆر به خواردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن. له‌وباره‌یه‌وه "ئیلاف" هه‌واڵێكی له یوتیوب بڵاو كردووه‌ته‌وه و رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر خواردنه‌وه‌ی قاوه و ئه‌و سوودانه‌ی بۆ ژنان هه‌یه‌تی.
خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان دره‌نگتر پیرییان پێوه دیار بێت.
زۆرینه‌ی ژنان زۆرجار تووشی ئێشی لایه‌كی سه‌ر ده‌بن، قاوه هۆیه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئێشه.
خواردنه‌وه‌ی قاوه یارمه‌تیده‌ده‌ر ده‌بێ به‌وه‌ی ژنان له دڵه‌ڕاوكێ و نه‌خۆشیی خه‌مۆكیی بپارێزێت.
قاوه هۆیه‌كه كه قژ هه‌ڵنه‌وه‌رێت یان هۆكار ده‌بێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوه‌رینه.
هۆیه‌كی زۆرباشه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ماده‌ی كافیین كه له قاوه‌دا هه‌یه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ماندوویی به رووخساره‌وه ده‌رنه‌كه‌وێت.