وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان
خشتەیەكی نوێی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاو كردەوە بۆ هەفتەی داهاتوو كە مامۆستایانیش
مووچە وەر دەگرن .
ئەمەش خشتەكەی دابەش كردنی مووچەیە لەلایەن
وەزارەتی دارایی و ئابوری .
وەزارەتی
دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت، هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەش كردنی مووچەی ئەو
دەزگاو ئەنجومەن و وەزارەتە.
1-ڕۆژی یەك شەممە 16/10/2016، مووچەی دەزگای
گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.
2-ڕۆژی دوو شەممە 17/10/2016، مووچەی ئەنجومەنی
ئاسایش دابەش دەكرێت.
3-ڕۆژی سێ شەممە 18/10/2016، مووچەی پەروەردەكانی
(دەرەوەی شارەكان) لەوەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
4-ڕۆژی چوار شەممە 19/10/2016، مووچەی پەروەردەكانی
(سەنتەری شارەكان) لە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت .
وشە / ڕامیار جواد