رۆناڵدۆ و خوشكەكەی لەسەر سێكس دەبێتە كێشەیان

:: AM:11:36:21/12/2016 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی سێكسكردنی كاتیا ئەڤیرۆی خوشكی لەگەڵ هاوڕێیكەی پێَشووی  لە ماڵەكەیدا توڕە دەبێت و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو خوشكەی دەپچڕێنێ.

هەوادارانی وەرزشی پێیانوایە كە ئێستا رۆناڵدۆ بە خۆشترین كاتەكانی ژیانی تێپەڕ دەبێت دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا خەڵاتی باڵۆن دۆڕ و جامی مۆندیالی یانەكان و باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەكەی بەدەستهێنا، بەڵام رۆژنامەكان ئاشكرای دەكەن كە ئەو باشترین یاریزانەی جیهان لەرووی خێزانییەوە لە دۆخێكی خراپدایە و بەتایبەتیش لەگەڵ دایك و خوشكەكەیدا.

كێشەكانی رۆناڵدۆ لەگەڵ كاتیای خوشكی چەند رۆژێك پێش ئێستا سەری هەڵدا، دوای ئەوەی كلاودیۆ كۆیلۆی هاوڕێی پێشووی كاتیا ئاشكرای كردبوو كە لە ساڵی 2013 لە ماڵەكەی رۆناڵدۆ لە پورتوگال و هەروەها لە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیاش چەندانجار كاری سێكسی و سەرجێیی لەگەڵ كاتیا كردبوو.

كلاودیۆ كە یاریزانێكی پیشەگەری یاری پۆكەرە، ئاشكراشی كردبوو كە بەدەیان جار لە ماڵەكەی رۆناڵدۆ بەبێ ئاگاداری ئەو سەرجێی لەگەڵ كاتیا كردووە لە كاتێكدا دایكیشی ئاگادار بووە.

ئەم لێدوانەی كلاودیۆ بووەتە هۆی ئەوەی توڕەبوونی رۆناڵدۆ و بەو هۆیەشەوە لەگەڵ دایكی بەشەڕ هاتووە و هەروەها ماوەیەكیشە پەیوەندی لەگەڵ كاتیای خوشكی پچڕاندووە.

لای خۆشییەوە كاتیای خوشكی رۆناڵدۆ هەموو ئەو قسانەی رەت كردووەتەوە و بە هەواڵی هەڵبەستراو وەسفی كردوون، هەروەها جەختیشی كردووەتەوە كە پەیوەندی لەگەڵ رۆناڵدۆ زۆر باشە و بەهیچ شێوەیەك لەنێوانیاندا زویربوون رووی نەداوە.













وشە - ئامانج ئه‌كره‌م