بەرپرسانی
ئەمەریکی بڵاویانکردەوە، سوپای ئەمەریکا ئەمڕۆ پێنجشەمم، هێرشیان ئەنجامداوە بە
مووشەکی کرووز لە سێ شوێنی چاودێری کردن کەناراوەکان ژێر دەستی حوسیەکان سەربە
ئێران لە یەمەن، ئەوەش وەڵامی ئەو هێرشە شکست خواردووانەبوو کە بە مووشەک کردیانە سەر
کەشتیەکی جەنگی دەریایی ئەمەریکی.
دوای
چەند کاتژمیر ئاژانسی هەواڵی تەنسیمی نیمچە فەرمی بۆ هەواڵ، بڵاوی کردەوە، ئێران
دوو کەشتی جەنگی ناردووە بۆ دوورگەی عەدەن، ئەمڕۆ پێنجشەمم، بۆ چارەسەری کێشە
سەربازیەکان لە ئاوەکانی یەمەن.
وەزارەتی
بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) جەختی کردەوە، رۆژی چوارشەمم هێرشێکیان ئەنجامداوە بۆ
سەر کەشتی یو ئێس ئێس ماسۆنی ئەمەریکی ئەو رادارانە کرانە ئامانج لەلایەن هێزەکانمانەوە.
گووتەبێژی
پێنتاگۆن پیتەر کۆک، گووتی، ئەوە چەند هێرشی دیاریکراوە بۆ بەرگری لە خۆ کردن،
سوپاکەمان ئەنجامیداوە، لەبەرژەوەندی ئازادی کەشتیوانیەکان.
بەڵام
سەرچاوەیەکی ئەمەریکی داوای کردووە ناوی بڵاونەکرێتەوە رایگەیاند، کەشتی جەنگی
ئەمەریکی (نیتز) مووشەکی تۆما هۆکی ئاراستە کردووە لە کاتژمێر چوار بە کاتی ناوخۆی
(0100) بە کاتی
گرینج.
یەکێک
لە بەرپرسەکانی ئەمەریکا دەڵێت، ئەو رادارانە چالاک بوون لە ماوەی هێرشەکانی
رابردوو، هەوڵی هێرشی نوێیان داوە بۆ سەر کەشتیەکانی دەریای ناوەڕاست، لەوانەش
کەشتی ماسۆن، زیانمەندانیش مەدەنیەکان بوون.
بەرپرسانی
یەمەنی هەواڵەکانیان پشتڕاست کردەوە و دەڵێن، رادارەکانی نزیک راس عیسا و باکور لە
مەخا نزیک خۆخە کراوەتە ئامانج.
سەرچاوە
هەواڵیەکان لە یەمەنەوە بڵاویان کردەوە، شوێنەکانی هێرشیان بۆ ئەنجامدراوە لە
پارێزگەی تەعز بووە لە ناوچەی کەناراوەکان لە گەرووی بابلمەندەب ناسراو بە شوێنی
راوکردن و هەڵاتن و دزە پێکردن.
حوسیەکانی
سەربە ئێران، دژی ئەمەریکیەکان و سوونیەکان کە بەناوی هاوپەیمانی ئیسلامی دژی
تیرۆرن، زیاتر لە چوار ساڵە لە یەمەن شەڕ ئەنجام دەدات و بەشێکی لە خاکی یەمەن
داگیر کردووە.
وشە/
رۆیتەرز، رێبین محەمەد