كۆمپانیای نۆكیای به‌ناوبانگ به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كێك له نوێترین و باشترین جۆره‌كانی مۆبایل بخاته بازاڕه‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می نۆكیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نۆكیا دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه له نوێترین كاری‌دا و له كۆتاكانی مانگی تشرینی دووه‌م یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی به‌ناوی "Nokia 8.1" ه‌وه ده‌خاته بازاڕه‌وه.
نۆكیا زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتی، ئه‌م مۆبایله شاشه‌یه‌كی 6.18 ی له‌سه‌ره به ڕوونی شاشه‌ی FULL HD، جگه له‌وه‌یش پرۆسێسه‌رێكی 1.8 گێگابایتی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رھه‌م ھێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.