گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكایی كه بایه‌خ به چالاكیی هونه‌ری و هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندانی دنیا ده‌دات، لیستێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه تێدا ناوی ئه‌و خاتوونه گۆرانیبێژه جیهانییانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ساڵی 2018دا گرانترین كرێی كاره هونه‌رییه‌كانیان هه‌بووه، یان له‌و ساڵه‌دا داهاتیان چه‌ند بووه.
به‌پێی پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی به‌ناوی "فۆریس" وه‌رگرتووه، یه‌كه‌مین ناوی لیسته‌كه "كاتی بێری"یه كه له گه‌شته هونه‌رییه‌كه‌ی له 2018 به‌ناو وڵاتاندا، 83 ملیۆن دۆلاری ده‌سكه‌وت بووه.
تایلۆر سویفتیش دووه‌م ناوی لیسته‌كه‌یه كه له 2018دا ته‌نیا به ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "reputation"، 80 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت بووه.
به‌دوایدا خاتوونه گۆرانیبێژ بیونسیه هاتووه‌ته له‌وساڵه‌دا ده‌ستكه‌وتی 60 میلۆن دۆلار بووه.
خاتوونه گۆرانیبێژ "پینك" له 2018دا ده‌ستكه‌وتی 52 ملیۆن دۆلار بووه.
لیدی گاگایش ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 50 ملیۆن دۆلار.
به‌دوایدا جنێڤه‌ر لۆبیزیش ده‌ستكه‌وتی له 2018دا گه‌یشتووه‌ته 47 ملیۆن دۆلار.
به‌پێی گۆڤاره‌كه، ده‌ستكه‌وتی ریهانا له 2018دا گه‌یشتووه‌ته 37 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
به‌دوایدا هێلینا فیچهریش ده‌ستكه‌وتی گه‌یشتووه‌ته 32 ملیۆن دۆلار.
دوای ئه‌و سیلین دیۆن كه به گۆرانییه‌كه‌ی له فیلمی "تایتانیك" زۆرترین ناوبانگی ده‌ركرد، ده‌ستكه‌وتی له 2018دا گه‌یشتووه‌ته 31 ملیۆن دۆلار.
دواتریش بریتنی سبیرزه كه ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن دۆلار.