دواى ئه‌وه‌ی كتێبه نوێیه‌كه‌ى خاتوونه نووسه‌رى كورد چیمه‌ن ساڵح به‌زمانى ئینگلیزى بڵاو ده‌بێته‌وه و له‌كتێبخانه‌ى ئه‌مه‌زۆنى جیهانیش ده‌فرۆشرێَت، باسى ئه‌و بارودۆخانه ده‌كات كه ئێسته دنیا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئێسته ئه‌و كتێبه ئه‌ستێره‌ى جیهانیى پێ به‌خشراوه.
له‌وباره‌یه‌وه چیمه‌ن به"وشه"ى راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى كتێبه نوێیه‌كه‌م به‌ناوىThe World In Chaos به‌زمانى ئینگلیزی بڵاو كرده‌وه كه150 لاپه‌ڕه‌ییه و له‌سه‌ر نوێترین ئه‌و بارودۆخانه ده‌دوێت كه دنیا ئێسته تێیدا ده‌ژێت، ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌مك و به‌ها جیهانییه‌كان كه له‌دواى شه‌ڕى دووه‌مى جیهانه‌وه سیاسه‌ت و ستراتیجه‌كانى دنیا به‌ڕێوه ده‌بات، تێیدا خراوه‌ته به‌رباس و شیكردنه‌وه .
ئێسته ئه‌و كتێبه به‌كتێبخانه‌ى جیهانى ئه‌مه‌زۆن گه‌یشتووه و له كتێبخانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئۆنلاین بووك كله‌ب هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌سمى بۆ كراوه، بۆیه به‌شێوه‌ى ڕه‌سمى ئه‌ستێره‌ى جیهانیی پێ به‌خشراوه، به‌مه‌ش ده‌بێته جێى متمانه‌ى خوێنه‌ران له ته‌واوى دنیا.
بابه‌تى به‌خشینى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به‌كتێبه‌كه‌م، هه‌ڵسه‌نگاندنى كتێبه كه كتێبخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دواى خوێندنه‌وه‌ى، ئه‌ستێره‌ى پێ ده‌به‌خشن تا چوار ئه‌ستێره، ئیتر كتێبی كێ ئه‌ستێره‌ى پێ به‌خشرا، خوێنه‌ران متمانه‌ى پێ ده‌به‌خشن. چیمه‌ن وای گوت.
ئه‌وه‌شی گوت كه له كۆى بابه‌ته‌كانیدا كتێبه‌كه به‌وردى باس له ته‌نگژه‌ى پرۆسه‌ى بڕیارسازیی ده‌كات له دنیادا كه به‌هۆى سیاسه‌تێكى سه‌رلێشێواوی دژه‌مرۆیی، مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى مڕۆڤ و به‌ڕێوه‌بردنى دنیا دروست كردووه.
له درێژه‌دا گوتی ئابوورى ته‌وه‌رێكى گرنگى ئه‌و كتێبه‌یه و له زۆربه‌ى بابه‌ته‌كاندا كێشه جیهانییه‌كان به‌بارودۆخى ئابوورییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ى به‌شى یه‌كه‌مى تایبه‌ته به‌هۆیه‌كانى سستى و شرۆڤه‌كردنى گه‌شه‌كردنى سه‌رچاوه‌ى مرۆیی له كوردستان و ڕێیه‌كانى سوودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌ى مرۆیی وه‌ك ڕێیه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنى ئابوورى نیشتمانى له كوردستان .
دواتریش چیمه‌ن ساڵح گوتی، ئه‌وه‌ی جێى خۆشحاڵییه بۆ من كه له دروستكردنى مێژوو له‌ناو ئه‌و دنیایه‌ى كه كولتوورى هه‌مه‌ڕه‌نگى تێدایه، منیش له وڵات و خه‌ڵكى خۆم بدوێم، ئه‌گه‌رچى ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌بینین خه‌ڵكى ئێمه ئه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌ڕوات و ناڕوات زۆربه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنیان زۆر له ئاستێكى ڕووكه‌شدایه. دڵنیام نه‌وه‌یه‌كى خوێنده‌وار دێت و له خۆى ده‌گه‌ڕێ و خۆى ده‌دۆزێته‌وه، من خۆم پێم گرنگه سنووره‌كان به‌نووسین بشكێنم و بیروڕاى مرۆڤه‌كان له‌یه‌ك نزیك بكه‌مه‌وه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى