كۆمپانیای "Epic games" دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌پده‌یتێكی نوێی هێنا بۆ یاری فۆرنایت تێیدا چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی نوێ و سیسته‌مێ نه‌خشه‌ی جیاوازی دانا كه ئه‌مه‌یش وای كرد به‌كارهێنه‌رانی یارییه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یاری كردن و زیاد كردنی به‌كارهێنانی.
به‌گوێڕه‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ئامارێك ده‌كات كه سه‌باره‌ی به یاری فۆرنایت ئه‌نجام دراوه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مانگی حووزه‌یرانی ساڵی 2018 به‌كارهێنه‌رانی فۆرنایت ته‌نیا 125 ملیۆن به‌كارهێنه‌ربوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتی چه‌ند سیسته‌مێكی نوێ و نه‌خشه‌ی گه‌وره‌تر ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌ران زۆر زیادی كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر باشی تۆمار كردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه ئه‌م یارییه تا ئێسته كه ده‌كاته نزیكه‌ی شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیووه له زیاد كردنی سیسته‌مه نوێیه‌كان و نه‌خشه‌ی گه‌وره‌تر ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌شێوازێكی زۆر زیادی كردووه كه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 200 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر كه ئه‌مه‌یش وای كردووه ركابه‌ری په‌بجی بكات.
یاریی به‌ناوبانگی Fortnite له 25ی ته‌مووزی 2017 دا خرایه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌و یارییه له‌لایه‌ن "دارین سێگ" ه‌وه ده‌رهێنراوه و دیزاینی یارییه‌كه‌ی كردووه، یارییه‌كه سه‌ره‌تا بۆ ئامێره‌كانی "PlayStation 4، Xbox One، Microsoft Windows " به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی له‌رێی سیسته‌می IOS ه‌وه ئه‌و یارییه بكه‌ی هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتدا Fortnite توانی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیش به‌رده‌ستی بخات.