كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێك زیره‌كی خسته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه به‌شێوازێكی جیاواز و ناوازه دروست كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دابڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای ڤیڤۆ دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێكی ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه كه جیاواز له مۆبایله‌كانی تری ئه‌م مۆبایله‌ی به‌شێوازێكی زۆر تایبه‌ت دروستی كردووه و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ ڕاكێشاوه.
ڤیڤۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتی، مۆبایله‌كه له جۆری "Vivo Z1 Lite" كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی 6.26 ئینجییه روونییه‌كه‌یشی 1080 به 2280 پیكسڵه، جگه له‌وه‌یش ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كات بۆ 256 گێگابایت و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.2 گێگاهێرتزه.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.