گۆرانیبێژی ناودارى عه‌ره‌بى دوای ماوەیەکی زۆر له دابڕان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "شاجوانی ڕۆح" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له یووتوب بڵاو کردەوە.
گۆرانی شاجوانی ڕۆح، نوێترین بەرهەمی جۆرج وسوفە تاكو ئێسته 519,506 هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه و ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى دروست كردووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هۆنراوەی گۆرانییەکە لەلایەن محەمەد عەبدولعەزیزەوە نوسراوە، میکس و ماستەرینگی تۆنی سابادە، جاد شوێری کاری دەرهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ى كردووه، كلیپه‌كه‌ى له ئاستێكى زۆر به‌رز تۆمار كراوه و كاره‌كانى له فڕه‌نسا بۆ كراوه.
جۆرج وسوف له دایكبووی ساڵی 1961، خه‌ڵكی سووریایه و له پایته‌خی ئه‌و وڵاته‌یش له دایك بووه، ئاینی مه‌سیحیه، له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نییه‌وه به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه ناوبانگی په‌یدا كردووه و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، هاوسه‌رگیری كردووه و باوكی سێ منداڵه.
له ساڵی 2011 تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی له‌شی ده‌وه‌ستێت له كاركردن، سێ ساڵ به ته‌واوی له هونه‌ر دابڕاوه، هاوڕێی دێرینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئێستای سووریایه، نابراو چه‌ند ملیاردێرێكی سعوودی و قه‌ته‌ڕی و ئیماڕاتی له‌به‌ر خۆشه‌ویستیان وه‌ك هه‌وادارێك به‌رده‌وام خه‌رجی ژیانی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نترین هونه‌مه‌رنده عه‌ره‌به‌كان.