دوێنێ چوارشه‌م یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی خاتوونه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری میسری "شادیه" بوو كه به یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی نه‌وه‌ی پێشتری هونه‌ری پێشتر ده‌ناسرێته‌وه. پێگه‌ی "ئیلاف"یش هه‌واڵێكی له‌باره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كی سه‌رشێتانه‌ی ئه‌و خاتوونه بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره فه‌رید ئه‌تڕه‌ش.
له هه‌واڵه‌كه‌ی "ئیلاف"دا باس له خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی شادیه و ئه‌تڕه‌ش ده‌كرێ كه چۆن دروست بوو. ئاماژه‌ی داوه كه خۆشه‌ویستییه‌كه به‌لای شادیه‌وه سه‌رشێتانه بوو، كه‌چی ئاكامه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری نه‌بوو و له یه‌كتر دوو كه‌وتنه‌وه.
یه‌كه‌مین هاوسه‌رگیریی شادیه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عیماد حه‌مدی بوو كه حه‌مدی زیاتر له 20 ساڵ له شادیه گه‌وره‌تر بوو، به‌هۆی زۆریی ئیره‌یی حه‌مدی له‌سه‌ر شادیه، دوای ماوه‌یه‌ك له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، دواتریش تێكه‌ڵاویی نێوان شادیه و ئه‌تڕه‌ش به‌هۆی گۆرانی و فیلمه‌كانیانه‌وه، زیاتر له یه‌كتر نزیك بوون و خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵ له نێوانیاندا دروست بوو.
"
ئیلاف" باسی خۆشه‌ویستییه‌كه ده‌كات كه گه‌یشته ئاستێك رێككه‌وتبوون هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌جۆرێك شادیه جلوبه‌رگی بووكی دروست كردبوو و ئاماده‌یی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه كردبوو. كه‌چی به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له هاوسه‌رگیرییه‌كه، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌تڕه‌ش پێوه‌ندیی پێوه ده‌كات و پێی راده‌گه‌یه‌نێ كه ماوه‌یه‌ك هاوسه‌رگیرییه‌كه دوا بخه‌ن چونكه ده‌یه‌وێ بۆ كاری هونه‌ری گه‌شتی لبنان بكات.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌تڕه‌ش، شادیه‌ی تووڕه كردووه و هه‌ڵوێستێكی قورستری وه‌رگرتبوو، بۆیه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌تڕه‌ش ئاگای لێ بێت، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ناوی "فه‌تحی" ئه‌نجام دابوو. بۆیه خۆشه‌ویستییه سه‌رشێتانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌تڕه‌ش خسته ژێر گڵه‌وه.
فه‌رید ئه‌تڕه‌ش له ساڵی 1910 له سووریا له دایك بووه، له ساڵی 1925 كه باوكی كۆچی دوایی ده‌كات، له‌گه‌ڵ "عه‌لیا حوسێن"ی دایكی كه ئه‌ویش گۆرانیبێژ بووه و براكه‌ی فوئاد ئه‌تڕه‌ش و خوشه‌كه‌كه‌ی ئه‌سمه‌هان كه ئه‌ویش یه‌كێكه له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی، ده‌چنه میسر و له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له میسردا ئه‌تڕه‌ش په‌یمانگه‌ی موزیكی خوێندووه و دواتر چووه‌ته تیپی به‌دیعه مه‌سابنی كه تایبه‌ت بوو به ئامێری "عوود" و له‌و تیپه‌دا بووه‌ته ئه‌ندام. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند گۆرانییه‌ك بۆ ئێزگه تۆمار ده‌كات. له ساڵی 1941 به‌شداری له فیلمی "انتصار الشباب" ده‌كات و ده‌بێته یه‌كێك له ناوه دیاره‌كان له بواری موزیك و گۆرانی و سینه‌ما. خاوه‌نی زیاتر له 30 فیلم و سه‌دان گۆرانییه و چه‌ندان میلۆدیی داناوه. له بواری موزیكدا به "شای عوود" ده‌ناسرێته‌وه. به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا كۆچی دوایی ده‌كات.
شادیه له ساڵی 1931 له قاهیره له دایك بووه و ناوی راستینه‌ی "فاتیمه ئه‌حمه‌د كه‌مال شاكر" بووه، له 1947ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری وه‌ك گۆرانیبێژ كردووه كه به‌دوایدا به‌شداریی له چه‌ندان فیلمی سینه‌ماییدا كردووه. باوكی ژه‌نیاری ئامێری "عوود" بووه و له رێی ئه‌وه‌وه خولیای چووه‌ته سه‌ر كاری هونه‌ری و به‌تایبه‌تی گۆرانیگوتن. خاوه‌نی زیاتر له 650 گۆرانییه كه زۆربه‌یانی له فیلمه‌كاندا تۆمار كردووه كه جیا له چه‌ند گۆرانییه‌كی نیشتمانی و سروود، زۆربه‌یان سۆزدارین.
له ساڵانی شه‌سته‌كاندا نازناوی "ده‌نگی میسر"یان به شادیه داوه. هاوكات خاوه‌نی 112 فیلمه له دیارترینیان فیلمه‌كانی (شی‌و من الخوف) و(المرأه المجهوله) و(معبوده الجماهیر) و(دلیله) و(نحن لا نزرع الشوك) و(أچوا‌و المدینه) و(مراتی مدیر عام) و(الزوجه 13). له ساڵی 1986ه‌وه له كاری هونه‌ری دوور كه‌تبووه‌وه كه دوا فیلمی له 1984 "لا تسالنی من انا" بووه كه به‌رله‌وه‌یش به‌شداریی له شانۆگه‌رییه دیاره‌كه‌ی "ریا و سكینه" كرد. له ساڵی 2015دا ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌كان له قاهیره، بڕوانامه‌ی دكتۆرای شانازیی پێ به‌خشی.