كۆمپانیایه‌كی چینی به‌ناوی "ZTE" له نوێترین به‌رهه‌میدا توانی یه‌كێك له به‌هێزترین و ناوازه‌ترین جۆری مۆبایلی گه‌یمه‌ر دروست بكات كه ڕامی 10 گێگابایته و له دنیادا بۆ یه‌كه‌م جاره ئامێری ئه‌وا دروست بكرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
xda" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیایه‌كی چینی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ZTEی چینی مۆبایله گهیمهرهكهی به‌ناوی " Nubia Red Magic Mars" ه‌وه دروست كردووه كه به‌نیازه له حه‌وتی مانگی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه و دنیای پێ سه‌رسام بكات.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی ڕامی 10 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كات بۆ 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها پاترییه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه ده‌گاته 4000 میلی ئه‌مپێر و بتوانێت به‌رگه‌ی زۆر یاری كردن بگرێت، جگه له‌وه‌یش سیسته‌مێكی به‌هێز و كارای بۆ دانراوه ئه‌مه‌یش واده‌كات خێرایی زیاد بكات و خاونه‌بێته‌وه.
كۆمپانیای "ZTE" كه كورتكراوه‌ی "Telecommunications equipment"ه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه تایبه‌ته به‌دروست كردنی به‌رهه‌می ئه‌لیكترۆنی، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1985 له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری ئه‌لیكترۆنی چینی "هاو ویگۆ" دامه‌زراوه.