گوندێک له سۆران مەڕاسیمێكى شایته بۆ گواستنەوەی مامۆستایەکی قوتابخانەکەیان ساز دهكهن، دواى ئهوهى 24 ساڵ به بهردهوامى لهو گونده وانه دهڵێتهوه.
کتێبخانەی گوندی هەسنان بە ئامادەبوونی مامۆستا و قوتابیان و ڕیش سپی و پیاوماقووڵ و گەنجانی گوندەکە مەڕاسیمی ماڵئاوایی گواستنەوەیان بۆ مامۆستایەک ئەنجامدا کە 24 ساڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیان بووه.
ئازاد محەمەد پێش نوێژ و گوتار خوێنی مزگەوتی گوندی ھەسنان و ڕێکخەری مەڕاسیمەکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ لە گوندی ھەسنان سەر بە شارەدێی دیانا مەراسیمێکی ڕێزلێنان و مالئاوای کردن و گواستنەوەمان بۆ مامۆستا "نیعمەت محهمهد" بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەسنانی بنەڕەتی ڕێکخست.
مەراسیمەکە لەلایەن ستافی دامەزرێنەرانی کتێبخانەی هەسنان و خەڵکی گوندەکە بەڕێوەچوو لە بەرانبەر ئەو خەبات و خزمەتەی مامۆستانیعمهت كه لە ماوەی 24 ساڵى ڕابردوو بە گوندی ھەسنانی کردووە.
ڕێکخەری مەڕاسیمەکە٬ ئاشکرایشی کرد، "مامۆستا نیعمەت عومەر بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەسنانی بنەڕەتی تێکەڵاو بووه٬ یەکەم مامۆستا بووە بۆ پەروەردە و فێرکردن لە گوندەکە دەستبەکار بووە و زیاتر لە 24 ساڵە لە پۆستەکەی بەردەوام بوو، ئەمڕۆ ڕێورەسمی ڕێزلێنانمان لە بەرانبەر ئەو خزمەتەی دەیان ساڵەی گرت کە بەڕێزیان بۆفێرکردن و پەروەردە و پێگەیانی ڕۆڵەکانمان بەسەریان بردووە، وەفا خەمخۆری بەپەرۆشی زمان خۆشی دڵ فراوانی ئیداری هونەری کۆمەڵایەتی لە دیارترین سیفەت وخوڕەوشتی مامۆستایان و هەر ئەوگەورەییەش وای کرد کە لەبەرچاوی هەمووان گەورە و خۆشەویست دەرکەوێ و بەگواستنەوەی خەفەتباری ببین.
زیاتر گووتی، "بەرهەمی چەند ساڵەی خزمەتی مامۆستایەکە پێگەیاندنی دەیان قوتابیە کە لە شوێن و بوارە جیاکان و دام و دەزگا حکوومی و حزبیەکان ئێستە خزمەت دەکەن و بەڕێوەبەری ئێستایی قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی هەسنان قوتابی بەردەستی ئەو بووە، کۆتایی مەڕاسیمەکە بەهەنەسک و گوڵباران وچەپڵەڕێزان بە كۆتا هات.
نیعمەت عومەر زەکهریا یە لە ساڵی 1972 لە گوندی ھەسنان لە دایک بووە و ئێسته دانیشتووی شاری سۆرانە و لەسەر ڕەزامەندی خۆی دوای 24 ساڵ لە خزمەتکردنی گوندەکە ئەمساڵ بڕیاری گواستنەوەی بۆ قوتابخانەی سەر و چاوەی دیانای بۆ دەرچوو.
هەسنان گوندێکە لە سنووری شارەدێی دیانا سەر بە شارۆکەی سۆران و سەدان ماڵی لێ نیشتەجێیە٬ دەکەوێتە دامێنی چیای حەسەن بەگ.
دیانا/ موڕشید برادۆستی