دووگیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەی دەیەم)

:: PM:03:24:21/12/2016 ‌

لە هەفتەی دەیەم ئەم پزیشكە پسپۆڕە باس لە گەورەبوونی كۆرپەلە دەكات، هەروەها كێشەی دایك چەند زیاد بكات تەندروستە.

دكتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆركی و منداڵان لەڕێگەی "وشە"ەوە هەفتەی دەیەم دووگیانی ڕوون دەكاتەوە دەڵێ‌، لەم هەفتەیەدا كۆرپەلە دەست بەجوڵان دەكات لە ناو منداڵدان، بەڵام بەهۆی كزی جوڵەكەی دایك هەستی پێ ناكات.

هەروەها گوتی، كێشی ئافرەتی دووگیان زیاد دەبێت، لە ئافرەتێكی دووگیان بۆ ئافرەتێكی تری دووگیان جیاوازە، بۆیە ئەو ڕێبەریە بۆ ئافرەتانی دووگیان دەخەمە ڕوو، بەڵام تكایە ئاگاداربن بە زیاد بوونی كێشتان هەرگیز پەنا بۆ وەرزش و كێش دابەزاندن مەبەن.

ڕێبەری هەفتەی دەیەم بۆ ئافرەتێكی دووگیان بەم شێوەیە:
زیاد بوونی كێشی ئافرەتی دووگیان بەشێوەیەكی تەندروست بەم شێوەیە دیار دەبێت:
كێشت كەم بێت 15 بۆ 13 كیلۆ گرامە 
كێشی ئاسایی 13 بۆ11 كیلۆ گرامە 
كێشت زیاد بێت 11 بۆ 6 كیلۆ گرامە 
هەر ئافرەتێكی دووگیانیش منداڵی دوانەی هەڵگرتبێت كێشی بەشێوەی تەندروست بەو شێوەیە دیار دەبێت:
كێشت كەم بێت 17بۆ 15 كیلۆ گرامە 
كێشی ئاسایی 15 بۆ 13 كیلۆ گرامە 
كێشت زیاد بێت 13 بۆ 11 كیلۆ گرامە
ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویدا باس لەدروست بوونی چاوی منداڵ و قەبارەی تەواوی منداڵ دەكات.


وشە - رامیار جەواد