ئه‌گه‌ر چى بڕیاربوو ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى، له ماجدى مۆڵى شارى هه‌ولێر سه‌عات هه‌شت كۆنسێرتێكى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى بۆ یه‌كه‌م جار، بۆ گه‌نجانى ئه‌م شاره ساز بكات، به‌ڵام گۆرانیبێژى ناودارى میللى ئۆژین نه‌وزدا نه‌یتوانى ئاهه‌نگه‌كه‌ى ساز بكات و به پاسه‌وان له شوێنى كۆنسێرته‌كه ده‌ربازیان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ ئۆژین نەوزاد، گۆرانیبێژی ناودارى میللی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئاھەنگەکەی دوێنێ شەوی شارى ھەولێر بڵاو کرده‌وه.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە وا ھێرشی کراوەتە سەر و گەیەندراوەتە نەخۆشخانه.
ئۆژین له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویەتی: "من زۆر باشم ھیوام وایە ئێوەیش باش بن، ھیچ شتێک ڕووی نەداوە و ھێرشم نەکراوەتە سەر، ئەو قسانەی دەگوترێت ھەمووی ڕیکلامە، و بەھۆی قەرەباڵغی شوێنەکەوە و زۆریی گوێ‌گران، شوێنەکە کۆنترۆڵ نەکرا، ئێوە ببوورن کە جێم ھێشتن".
ئۆژین نەوزاد، گۆرانیبێژێكى لاوى ناودارى میللی شارى سلێمانییه، به ماوه‌یه‌كى كه‌م توانى به گۆرانییه شادهكانى هه‌وادارێكى زۆر بۆخۆى كۆ بكاته‌وه.