ئێواره‌ی دوێنێ شه‌موو، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی ئاڵتوون به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی و كه‌سایه‌تیی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكی ڕێزلێناندا، قه‌ڵغان و سوپاسنامه‌یان به‌سه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر و تیمی هاوكاری ئه‌و به‌خشی، له‌پای ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌ك به‌سه‌ر شێخ سه‌عیدی نوورسی زانای كوردی ناسراوی باكوری كوردستان.
رێوڕه‌سمه‌كه له هۆڵی بۆنه‌كانی ناو مزگه‌وتی ئاڵتوون، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ مامۆستای ئاینی و بانگخوازی كوردستانه‌وه، پێشكه‌شی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵكه‌وت زاهیر، خۆشناو تێلۆ نووسه‌ری تێكستی گۆرانییه‌كه، میرا كه گۆرانییه‌كه‌ی گوتووه، هه‌روه‌ها فادی حه‌داد ده‌رهێنه‌ری لبنانی.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له لێدوانێكدا بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، به‌شێك له په‌رۆشییه‌كانی من وه‌ك پلانی كاری ئه‌م ماوه‌یه ئه‌وه‌یه، له ڕێی چه‌ند گۆرانییه‌كه‌وه، كه‌سایه‌تییه به‌رزه ئاینییه‌كان زیندوو بكه‌مه‌وه، ئه‌وانه‌ی تێكۆشاون له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و ڕۆحی ئاشتیخوازانه‌یان له ڕێی ئیسلامێكی میانڕه‌وه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، جگه له‌م كاره‌ی بۆ شێخ سه‌عیدی نوورسیم كردووه، كارێكی ترم بۆ ئیمامی عه‌لی له ته‌واوبووندایه، پاشان ده‌ست به كارێكی مه‌زن ده‌كه‌م بۆ سه‌ركرده‌ی مێژووی گه‌وره‌ی كورد سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یووبی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تر.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێ كه هونه‌ره‌كه‌ی نزیكه له عه‌ره‌بییه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵكی بووه‌ته جێی پرسیار، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌ترین ژناندا كاری هونه‌ری ده‌كات و له به‌رانبه‌ریشدا به‌هۆی كاره ئاینییه‌كانییه‌وه، له‌ناو مامۆستایانی ئاینی ده‌بینرێ.