وه‌ك پێشكه‌وتنێكی گه‌وره له بواری خێرایی ئینته‌رنێتدا كۆمپانیاییه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڕیاریدا هه‌فته‌ی داهاتوو سیسته‌می ئینته‌رنێتی نه‌وه‌ی پێنجه‌م "5G" بڵاو بكاته‌وه له دنیادا، به‌ڵام وه‌ك ده‌ست پێكێك سه‌ره‌تا له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌گوێڕه‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ندان جار ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی نه‌وه‌ی پێنجه‌م "5G" له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام هیچ به‌رهه‌مێك به‌دی نه‌كرا تا داوایین هه‌واڵ كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "كوالكۆم"ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، هه‌فته‌ی داهاتوو ئینته‌رنێتی 5G به‌رده‌ست ده‌بێت.
پێشووتر حووزه‌یرانی ساڵی 2018 دا چه‌ند هه‌وڵێك دراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "AT&T" بۆ دروست كردنی ئه‌م سیسته‌مه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی نادیاره‌وه نه‌یانتوانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م دروست بكه‌ن كه ئه‌مه‌یش رێ خۆشكه‌ر بوو بۆ كۆمپانای كوالكۆم كه بتوانێت ئه‌م سیسته‌مه دروست بكات.
كوالكۆم "Qualcomm Incorporated" كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ته‌كنه‌لۆجیی سه‌رده‌مه كه له ساڵی 1985 له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه ئێسته خاوه‌ن یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌ی سیسته‌می 5Gییه.