كۆمپانیای ئینستاگرام له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی زیاد كرد بۆ ستۆری كه تێیدا ده‌توانیت چه‌ندان فرمانی جیا جیا ئه‌نجام بده‌یت و ئه‌و كه‌سانه دیاری بكه‌ی كه ده‌ته‌وێت ستۆرییه‌كه‌ت ببینن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ئینستاگرام ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئینستاگرام دوو ڕۆژ پێش ئێسته ئه‌پده‌یتێكی نوێی بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی دانا كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانیت تایبه‌تمه‌ندی "close friends" دابنێی كه ئه‌م فرمانه‌یش تایبه‌ته به دیاری كردنی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه ده‌ته‌وێت سترییه‌كه‌ت ببینن.
ده‌توانی له‌ناو پرۆفایلی خۆت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام لیستی ئه‌م هاوڕێیانه‌ت دیاری بكه‌ی كه خۆت ده‌ته‌وێت ته‌نیا ئه‌وان ستۆرییه‌كانت ببینن و كه‌سیتر نه‌توانێت سیری ستۆرییه‌كانت بكات.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.