هەولێر: دوو سەرخۆش بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستدا

:: PM:01:58:03/12/2018 ‌
شەوی ڕابردوو بەهۆی خێرایی لێخوڕین دوو سەرنیشنی ئۆتۆمبێل كە سەرخۆش بوون خۆیان بەبەربەستێك دادەدەن و هەردووكیان گیان لە دەست دەدەن لە شوێنی ڕووداوەكە.

ئەمڕۆ دووشەم سێی كانوونی یەكەم، فازڵ حاجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەدرەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەشەقامی 120مەتری دوو كەس گیانیان لەدەستداو كەسێكیش برینداربوو.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر گوتی،  لەكۆتایی ئەم بەشەی كەدەكەویتە نزیك ماجدی مۆل ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤەلۆنی تایبەت كە شوفێر و دووسەر نشینی تێدابوو بەهۆی تیژرۆییەوە خۆی كێشا بەو بەردانەی كەدانراون لەكۆتایی رێگایەكە كەپێت دەڵێن لێرەوە رێگایەكە داخراوە بەهۆی خۆپیاكێشانەكە شوفێرەكە و سەرنشینەكە لەشوێنی رووداوەكە گیانیان لەدەستدا وەسەرنشینێكیتریش كە ئافرەتێك بوو بەسەختی زامداربوو.

ئاشكرای كرد، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش سەبارەت بەهۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە دەركەوتووە لێخورین بووە لەژیر كاریگەری مادەی سەرخۆشكەر، چونكە برێكی زۆری مادەی سەرخۆشكەر لەناو ئۆتۆمبێلەكە هەبووە، هەروەها ئەو بەردانەی ئەو شوێنە بەردێك كەكێشەكەی زیاتر لە تەنێك بیت بەهۆی زەبری پیاكیشانەوە بفرێت بۆمەودای زیاتر لە 50مەتر جیگای سەرسورمانە.









وشە - رامیار جەواد