پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدكردنی مه‌سروور بارزانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به قسه‌ی خه‌ڵكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یش، كه‌سێكی جدی و چاكسازیخوازه و وه‌ك چۆنی تیرۆریستانی هێنانی سه‌ر ئه‌ژنۆ و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی به‌سه‌ردا تۆماركردن، پێشبینی ده‌كرێ له جه‌نگی دژ به گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵمه‌تی چاكسازی و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو و نه‌مانی ته‌نگژه‌ی دارایی‌ش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
بایۆگرافیا
مه‌سروور مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی له ئاداری 1969 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی هاتووه‌ته دنیاوه و له هاوینی 1985 و له ته‌مه‌نی 16 ساڵی پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و له كۆڕی خه‌بات و تێكۆشان بۆ ڕزگاری گه‌له‌كه‌ی چه‌كی كردووه‌ته شان، له 1988 به‌شداری له داستانی خواكوڕك كردووه و به‌شداری كاری له‌و داستانه مه‌زنه هه‌بووه.
له راپه‌ڕینی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان له 1991 به‌شداری كردووه و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ڕۆڵی به‌رچاوی بینیووه له ڕاوه‌دوونانی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس و ڕزگاركردنی كوردستان.
به‌هۆی شۆڕشی ڕزگاریخوازی كوردستانه‌وه له ئاواره‌یی له دایكبووه و دواتریش خوێندنی ئاماده‌یی له كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌واوكردووه، له 1992 دوای ئازادبوونی به‌شی زۆری كوردستان و دیاریكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ڵبژاردنی باشووری كوردستان، بۆ فێربوون و شاره‌زابوون ڕووی له له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه و خوێندوویه‌تی، دواتر ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه و له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن دی سی به‌كالۆریۆسی له لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه، له هه‌مان زانكۆ دواتر ماسته‌ری له تێزی ئاشتی و ناكۆكییه‌كان وه‌رگرتووه.
ساڵی 1998 دوای ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دواتر بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری پێ سپێردراوه، له كۆنگره‌ی 13ی پارتی له 2010 زۆرترین ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا و وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
له 2005 ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دامه‌زران، له 30ی نیسان/ئه‌پریلی 2012 وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو.
شه‌ڕی داعش و ئارامی كوردستان
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی له 1998 و ته‌واوكردنی خوێندن به سه‌ركه‌وتوویی و وه‌رگرتنی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری و دواتریش پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ته‌ناهی ناوخۆیی كوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ سه‌قامگیری و ئارامی زۆرتر ده‌بوو، باشووری كوردستان له سه‌رده‌مێك كه دزی له ئاستێكی زۆر به‌رز بوو و خه‌ڵكی دڵنیا نه‌بوو له ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی خۆی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، دوای گرتنه‌ده‌ستی دۆسیه‌ی ته‌ناهی و بوونی به ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئارامی گه‌یشته ئاستێك خه‌ڵكی ماڵ و سامان و خۆیشیان پارێزراو بن و تاوان و دزی به ته‌واوی ڕووی له كه‌می كرد، تاوانباران گیران و سزادران و خرانه گرتووخانه، ڕێ له هه‌موو تاوان و سه‌رپێچییه‌ك گیرا.
له ته‌ك ئه‌مانه‌یش دا مه‌سروور بارزانی زۆر گرنگی به پێشخستنی ئاستی ئاسایش و هێزه‌كاتی تری ته‌ناهی دا تا له ڕووی زانستییه‌وه هاوتا بن له هێزی ته‌ناهی وڵاتانی تر، بۆ ئه‌مه‌یش هه‌وڵی زۆری خسته‌به‌ر و به‌رده‌وام خولی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كرانه‌وه و به زانستی سه‌رده‌م ڕاده‌هێنران.
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌یش كوردستان كه له ته‌نیشتی جه‌هه‌ننه‌مێكی وه‌ك عێراق بوو كه ڕۆژانه ده‌یان ته‌قینه‌وه و كرده‌ی خۆكوژی لێ ئه‌نجام ده‌درا، به ته‌واوی ئارام و سه‌قامگیر مایه‌وه و تیرۆریستان نه‌یانده‌توانی دزه بكه‌نه ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌یش له كاتێكدابوو كه له كه‌ركووك به خواره‌وه شه‌وان تیرۆریستان حوكمی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد و كه‌متر له 100 كیلۆمه‌تر له كوردستانه‌وه دوور بوون، هه‌موو ئه‌وانه وایكرد وڵاتان به‌و ئارامی و تۆكمه‌یی هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌رسام بن، له ئه‌نجامدا به لێشاو كۆمپانیای بیانی و سه‌رمایه‌داران ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌رێمی كوردستان كه‌وته سه‌ر نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان و به خێرایی ڕووی له گه‌شه‌كردن ده‌كرد.
دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق و گرتنی چه‌ندان پارێزگای ئه‌و وڵاته و دواتر ڕووكردنیان له هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی مه‌سروور بارزانی توانیان تیرۆریستان له هه‌موو لایه‌كه‌وه تێكبشكێنن و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێشمه‌رگه به گشتی و دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی، به باوه‌ڕپێكراوترین هێزی ناوچه‌كه هه‌ژماركرا، تا له ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شدار بن، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناو جه‌رگه‌ی تیرۆریستان و قوڵایی خاكی ژێر ده‌ستی داعش ئه‌نجام درا.
مه‌سروور بارزانی به وریایی و دووربینی خۆیه‌وه دوای سه‌ركه‌وتن له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كان به‌سه‌ر تیرۆریستان، له سه‌ردانێكی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه داعش ته‌نیا بۆ ئێمه و ناوچه‌كه مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وروپا و جیهانیش مه‌ترسیداره، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا وڵاتان له گرنگی ئه‌و قسه‌یه تێنه‌گه‌یشتن، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له تیرۆرستان و ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و سوید و به‌لجیكا و وڵاتانی تر ئه‌وكات تێگه‌یشتن داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانییه و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی به نهێنی و شاراوه‌یی زۆر مه‌ترسیدارتره له‌وه له شوێنێكی وه‌ك و عێراق و سووریا ناوچه‌كانیان داگیركردووه و شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و كاره گرنگانه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش وایكرد، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین و كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان دیاریی بكه‌ن و به‌ر له هه‌ر ئۆپراسیۆن و هه‌ڵمه‌تێكی دژ به تیرۆریستان ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكار و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا.
دیپلۆماسییه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له بواری دیپلۆماسی و سیاسیش دا ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی له ناساندنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان هه‌بووه و هه‌ر له‌و كاته‌ی له ئه‌مه‌ریكا خوێندوویه‌تی ڕۆڵی گێراوه له دروستكردنی لۆبی بۆ دۆزی گه‌لی كوردستان و ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه دژ به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرا به ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه.
له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی نوێش هه‌رزوو هۆشداری دا له به‌لاڕێدابردنی عێراق و په‌راوێزخستنی ده‌ستوور و گۆڕینی عێراق بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگی به وه‌كاله‌ت. مه‌سروور بارزانی له 20ی دیسێمبه‌ری 2006 له وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی
واشنتن پۆست نووسیویه‌تی، ڕاسپارده‌كانی گرووپی توێژینه‌وه له دۆخی عێراق ئامانجه‌كانی به‌دی ناهێنێت، چونكه ئێمه له گۆڕه‌پانی جه‌نگ وه‌ستاین و له پێناوی ئازادی قوربانیمان دا، به‌ڵام ئێسته ده‌سكه‌وت و خه‌ون و قوربانییه‌كان بۆ ئامانجێكی تر ئاراسته ده‌كرێن له عێراق ئه‌ویش وێرانكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسییه.
ئاماژه‌ی داوه، ده‌ستووری فیدرالی جێبه‌جێ ناكرێ و زۆرێك له عێراقییه‌كان و به تایبه‌ت كورد هه‌ست به نیگه‌رانی زۆر ده‌كه‌ن، هه‌مووانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كوردستان دۆستێكی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناتوانێ دۆست و دوژمنی له یه‌كتر جیا بكاته‌وه.
دوای 15 ساڵ له عێراقی دوای سه‌دام، مه‌سروور بارزانی زۆر به ڕوونی بۆچوونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌زموونی دوای سه‌دام خستووه‌ته ڕوو و عێراقی به وڵاتێكی شكستخواردوو ناوبردووه، كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونی هه‌یه، بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆییش ئه‌و سه‌رسه‌ختانه هه‌نگاوی ناوه و سووربووه له‌سه‌ر دابینكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كوردستان، به‌گوێره‌ی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ.
له پێنجی ئایار/مایۆی 2016 له ڕۆژنامه‌ی
واشنتن پۆست نووسیویه‌تی، به درێژایی مێژووی عێراقی نوێ، نكۆڵی له ئێمه كراوه كه كوردین، به درێژایی مێژوو له دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌وڵدراوه بڕوا به نه‌ته‌وه‌كان بهێنرێن، كه هاوبه‌شی له نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام داهاتوویه‌كی ڕوونمان نییه، پێویسته ئێسته دان به‌وه بنرێ، كه ئه‌زموونی عێراق شكستخواردووه، مانه‌وه‌مان له عێراق مانای به‌رده‌وامی ململانێ، له 2014 سوپای عێراق له‌به‌رده‌م شاڵاوی تیرۆریستان هه‌ڵوه‌ری، ده‌وڵه‌تێك هێزه‌كانی نه‌توانی خۆی به‌رانبه‌ر تیرۆریستان بگرێ، چۆن ده‌توانی پارێزگاری له گه‌له‌كه‌ی بكات، پێكه‌وه‌ژیانی به زۆره‌ملێ سه‌رناكه‌وێ، بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدات. به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو ئه‌زموونێكی ژیرانه نییه، بۆیه ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه جیابوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێ بكه‌ین و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتوو بنیات بنێین.
كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه و به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و زۆرێك له كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له قسه‌كانیان له‌باره‌ی شه‌ڕێ داعشه‌وه په‌سنی هه‌ڵوێست و كرداره‌كانی مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌نه‌وه، كه ژیرانه و ڕۆڵی كارای هه‌بووه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان.
ئه‌ركه سه‌خته‌كه..چاكسازی و كوردستانی به‌هێز
كاتێك تیرۆریستان ڕوویان له ناوچه‌كه كرد، كه‌م به‌رپرسی ته‌ناهی وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بوو شان بده‌نه به‌ر ئه‌ركێكی وا گه‌وره، له ڕووی هه‌واڵگری و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بتوانن سه‌نگه‌ری شه‌ڕ به درێژایی هه‌زار و 50 كیلۆمه‌تر ئیداره بده‌ن، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی كه به پیاوی ئه‌ركه سه‌خته‌كان ناسراوه، ئه‌ركه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و توانی سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یش به‌ده‌ست بهێنێت، ئێسته‌یش كه سه‌ركردایه‌تی حكوومه‌تی نوێی كوردستان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌ركێكی ئاسان نییه و بگره سه‌خته.
هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته‌یش له ناو ته‌نگژه‌ی داراییدایه و خه‌ڵكی خه‌ریكه به ته‌واوی بێ ئومێد ده‌بن له بوژانه‌وه‌ی كوردستان و دووباره نه‌مانی كێشه‌ی مووچه و به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی دارایی، جیا له‌وه‌یش هه‌مووان بێزارن له گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی سیسته‌می پێشكه‌وتوو كه ڕۆتین نه‌هێڵێ و ڕێ له گه‌نده‌ڵی بگرێ و شۆڕشێكی چاكسازی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه، ئه‌مانه‌یش پێویسته به هه‌نگاوی مه‌زن و ئیراده‌ی پۆڵایین هه‌یه، چونكه گه‌نده‌ڵكاران پێشتریش زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ درا، هێنده ڕیشه‌یان ڕووچووهته ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كار ده‌كه‌ن، ههڵتهكاندیان ده‌ستێكی پۆڵاین و به‌هێزی پێویسته.
بۆ ئه‌مه‌یش پێشبینی ده‌كرێ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره بخرێته پێش مه‌سروور بارزانی، چونكه حزبه‌كان و به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ناو حزبه‌كان، هه‌میشه له ڕووكه‌ش و میدیا قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه له پێناوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دژی حكوومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام كاتێك یاسایه‌كی چاكسازی بچێته په‌رله‌مان سه‌دان بیانوو بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌دۆزنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خولی پێشووی په‌رله‌مان ڕووی دا و حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ر له ده‌سه‌ڵات دژی یاسای چاكسازی وه‌ستانه‌وه، چونكه به‌رپرسانی حزبه‌كان مووچی بندیواری و خانه‌نشینی نایاسایی‌یان ده‌بڕدرا، هه‌ر چۆنێك بێ، ئه‌زموونی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و له‌ناوبردنی تیرۆریستان، پێشینه‌یه‌كی مه‌زنه و چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی و بووژانه‌وه‌ی ئابووری و پێشووه‌چوونی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی ده‌كرێت، كه وه‌ك چۆن به داعشبهزێن ناسرا ئاواش گه‌نده‌ڵكاران ببه‌زێنێت و پاكسازی و چاكسازی ڕیشه‌یی ده‌سته‌به‌ر بكات.