له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژالیا سیروان وه‌ك هه‌ر شاجوانێكی تر به مه‌رجی بوونی جوانیی سرووشتیی ڕووخسار و جه‌سته‌ی بۆ ئه‌و ناوه هه‌ڵبژێردرا، كه‌چی ئێسته له جوانی خۆی ڕازی نییه و هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاریی نه‌ماوه نه‌یكات.
ژالیا سیروان شاجوانی كوردستان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گیرێ، كه هه‌رچی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی هه‌یه تاقی كردووه‌ته‌وه و هیچ جوانییه‌كی سرووشتی تێدا نه‌ماوه.
له دوایین وێنه‌كانیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه، جیاوازییه‌كی زۆر له شێوازی ڕووخساری له ئێسته و ئه‌و كاته‌ی بۆ شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا ده‌بینرا، ئه‌مه‌ش تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆری كرده‌وه و هه‌وادارانی گومانیان له جوانیی و ناسناوه‌كه‌یشی لا دروست بووه.
وێنه تازه‌كانی ژالیا به قژێكی زه‌رد و خاوه، برژانگێكی درێژ، برۆی تاتۆ، لێوی فیله‌ر و كوڵمی بۆتۆكس و لووتی بچووك و به‌رز كراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا خۆی قژی شه‌پۆلدار و تۆخه، برۆی به‌و شێوه‌یه نییه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی وێنه‌كان بده‌یت برۆی هیچی نه‌ماوه، لێو و كوڵم و لووتیشی به ڕوونیی و ئاشكرایی نه‌شته‌رگه‌ریی پێوه دیاره، بێگومان ڕه‌نگی چاویشی سرووشتی نییه و "عه‌ده‌سه"یه.
ئه‌م وێنانه هه‌رایان له میدیاكان دروست كردووه، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ژالیا به ئه‌وپه‌ڕی له‌ده‌ستدانی متمانه به‌خۆبوون ناو ده‌به‌ن.
ژالیا سیروان له ساڵی 1996 له سلێمانی له‌دایك بووه و مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2016 له رێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر وه‌ك شاجوانی كوردستان بۆ ئه‌و ساڵه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی میدیاییه‌وه هه‌ڵبژێردراوه.