نیمار رێككەوتنی رۆیشتنی لەگەڵ پاریس سان جێرمان كردووە

:: AM:11:57:04/12/2018 ‌

نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی رێككەوتنی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان كردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا رێگەی رۆیشتنی پێ بدەن.

رۆژنامەی (تیلیفوت)ی فڕەنسی بڵاوی كردەوە: نیمار رێككەوتنی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان هەیە لە هاوینی داهاتوو ریزی یانەكە جێبێڵێ ئەگەر دەستەوارەیەكیان بەبەهای 200 ملیۆن یۆرۆ ئاراستە بكرێ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە كە نیمار دەیەوێ لە ماوەی گواستنەوەی وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە ریزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

نیمار نەیشاردبووەوە كە غەریبی هاوڕێكان و كەش و هەوای شاری بەرشەلۆنە دەكات و پێشیوایە ناتوانێ لە خولی فڕەنسا بە خەون و ئاواتەكانی بگات دی بەهۆی بێهێزی خولەكە.

بەمەش ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە ئامادەبێت بۆ وەرزی داهاتوو نیمار بگەڕێنێتەوە دەبێت 200 ملیۆن یۆرۆ بدات بە یانەی پاریس سان جێرمان، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەكە لە هاوینی 2017 ئەم یاریزانەی بە 222 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م