بەرهەم ساڵح مووچەی كەسوكاری شەهیدان دەبڕێت

:: PM:02:55:04/12/2018 ‌
ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق نامەیەك ئاراستەی مەكتەبی سیاسیی و ئەنجوومەنی ناوەندی و مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی دەكەن بۆ ئەوەی بیانگەڕێننەوە بۆسەر كارەكانیان كە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە دەركراون.

ئەمڕۆ سێشەم چواری كانوونی یەكەم، لە نامەیەكی ژمارەییەك لە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی كۆمار هاتووە، بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئە نجوومەنی ناوەندی یەكێتی و مە كتەبی رێكخستنی یەكێتی تكایە بمانگەڕێننەوە سەركارەكانمان.

ئەو فەرمابنەرانەی پێشووی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق داوایان كردووە، داوا بكەن لە بەرهەم ساڵح كە بیانگەرێینەوە سەركارەكانیان دوای ئەوەی كە بۆ ماوەی چوارساڵە خزمە ت دەكەن لە سەرۆكایەتی كۆمار وەك فەرمانبەری گرێبەست.

ئەو فەرمانبەرانە ئاشكرایان كردووە، دوو ڕۆژی ڕابردوو بە بڕیارێكی لە ناكاو هەڵوەشاندەوەی گرێبەستی (46) فەرمانبەری سەرۆكایەتی كۆمار كە سەرجەمیان كوردن و یە كێتین و بەشێكیان خاوەن كەس و كاری شەهیدن، لە كاتیكدا چاوەڕوانی بریارێكی لەو شێوە نەدەكرا بە ڵكو چاوەڕوانی ئەوە بووین كە گرێبەستەكان بكرێت بە هەمیشەیی.

ئەو نامەییەی ئەو كارمەندانەی لە كاتێكە ئەمڕۆ بڵاو كرایەوە كە چەندان كوڕی بەرپرس لە سەرۆكایەتی كۆمار دامەزراون.







وشە - رامیار جەواد