كۆمپانیای LG له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین لاپتۆپه‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی جوانترین دیزاینه و گه‌وره‌ترین شاشه‌ی بۆ دانراوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین لاپتۆپی LG ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای LG بۆ سه‌ره‌تاكانی كانوونی یه‌كه‌م یه‌كێك له نوێترین و باشترین جۆری لاپتۆپی دروست كرد، كه وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ داوه ئه‌م لاپتۆپه خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر ناوه‌زه‌یه و شاشه‌كه‌یشی گه‌وره‌ترینه له دنیادا.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روون كردوه‌ته‌وه كه ئه‌م لاپتۆپه ڕامی له 16 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایته و شاشه‌كه‌ی 17.0 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1600 به 2560 پیكسڵه، هه‌روه‌ها به كۆڕای حه‌وت كار ده‌كات و پاترییه‌كی زۆر به‌هێزی له‌سه‌ره كه ده‌توانێت 19.5 سه‌عات كاربكات به‌بێ شه‌حن كردنه‌وه.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.