بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لاقه‌كردنی سه‌دان ژن له شاری بركانی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌غریب، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی تووشی شۆك كرد، له كاتێكدا هه‌مووان شێخیان به پیاوێكی خوداناس و دانا هه‌ژمار ده‌كرد.
پۆلیسی مه‌غریب دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له كۆمپیوته‌ری شێخه‌كه‌ی شاری بركان، چه‌ندان گرته‌ی سێكسی له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی دۆزییه‌وه و بۆی ڕوون بووه‌وه كه شێخ كرده‌ی سێكسی به زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه ئه‌نجام ده‌دا كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌میشی تۆمار ده‌كات و له كۆمپیوته‌ری خۆی هه‌ڵیگرتوون.
شێخ ئه‌لجانی له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدایه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ له به‌لجیكا ژیاوه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌غریب و له 2016 نووسینگه‌ی خۆی كردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی شاری بركانیش سه‌ردانیان كردووه، بۆ ڕێنوێنی كردنیان له‌لایه‌ن شێخه‌وه، تا له كێشه و گرفته‌كان به دوور بن و خه‌ونه‌كانیان بێته دی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه له میدیاكان بڵاوكراونه‌ته‌وه، شێخ دوای تۆماركردنی سه‌رجه‌م گرته ڤیدیۆیییه‌كان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه نه‌شیاوه‌كان ڕێككه‌وتبوو، كه گرته ڤیدیۆكان بنێرێ و له به‌رانبه‌ردا پاره‌یان لێ وه‌ربگرێت.
پۆلیس دووپاتی كرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی لاقه‌كراون و بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی ئه‌م شێخه، خه‌ڵكی هه‌مان ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ن، كه ئه‌و لێی نیشته‌جێیه و نووسینگه‌ی لێ كردووه‌ته‌وه.