ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاهه‌نگی ئۆسكار كه ساڵانه بۆ فیلمه سینه‌ماییه ناوداره‌كان ساز ده‌كرێت و تێیدا خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به ئه‌كته‌ر و فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كرێت، بۆ ساڵی 2019 ئه‌كته‌رێكی ناوداری كۆمیدی ئاهه‌نگه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئاژانسه‌كه له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌كته‌ری كۆمیدیی ناوداری هۆڵیوود "كیفن هارت" ئاهه‌نگی "ئۆسكار"ی 2019 پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌و ئه‌كته‌ره خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه.
هارت دوێنێ سێشه‌م له ڕێی ئینسته‌رگرامه‌وه گوتوویه‌تی، زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی جیهانی ئۆسكار بۆ ساڵی 2019 پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه ده‌كه‌وێته مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019.
دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌و رۆژه هات كه خه‌ونی من بوو و ئاهه‌نگی ئۆسكار پێشكه‌ش بكه‌م و به‌وه‌یش دڵخۆشم.
خه‌ڵاتی ئۆسكار گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مایی هه‌موو دنیایه و ساڵانه له لۆس ئه‌نجیلۆسی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه ده‌چێت، فیلمی سینه‌مایی هه‌موو وڵاتانی دنیا له چه‌ندان به‌شی جیاوازی رێوڕه‌سمه‌كه پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ده‌كه‌ن. له 16/5/1929 له هۆتێلی هۆڵیوود رۆسێڤێڵت له لۆس ئه‌نجیلۆس-كالیفۆڕنیا، یه‌كه‌م خولی رێوڕه‌سمی ئۆسكار به‌ڕێوه چوو، ساڵانه رێوڕه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی وێنه جووڵاوه‌كان له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.