به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، كۆشكی سپیی به جوانترین شێوه ڕازاندووه‌ته‌وه و بۆ بۆنه‌كانی ئه‌و كاته‌ی ئاماده كردووه.
له ڕێی ماڵپه‌ڕ و هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانییه‌وه، میلانیا تره‌مپ خێزانی دۆناڵد تره‌مپ و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان وێنه و ڤیدیۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیاندا كۆشكی سپی به جوانترین و ڕازاوه‌ترین شێواز پێشان داوه.
میلانیا ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا دوا قۆناغی ڕازاوه‌ی كۆشكی سپی پێشان ده‌دات، له مانشێتی پۆسته‌كه‌یشی میلانیا نووسیویه‌تی: كۆشكی سپی.. ماڵی خه‌ڵك بۆ رێوڕه‌سم و یادكردنه‌وه‌كانی سه‌ری ساڵ و وه‌رزی پشوو ئاماده‌یه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی میلانیاش هه‌رایه‌كی زۆری له ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، خه‌ڵك ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له كۆمێنته‌وه لێ گرتووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆشكی سپی ته‌نیا به ناو ماڵی خه‌ڵكه، ده‌نا به هیچ جۆرێك كه‌س سه‌ردانی نه‌كردووه و ناشزانن دیمه‌نی ناوه‌وه‌ی چۆنه.