بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تیمێكی لێكۆڵینه‌وه ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات و له تاوان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی داعش له ناوچه جیا جیاكانی عێراق بكۆڵنه‌وه، به‌تایبه‌تی دژ به پێكهاته ئاینی و نهتهوهیییه جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر بڕیاری دا به لێكۆڵینه‌وه و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی، بۆ پشتئه‌ستووربوون له بڕیاره‌كه تیمێكی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی پارێزه‌ری به‌ریتانی " ئه‌سعه‌د كه‌ریم خان" له سه‌ره‌تای ساڵی تازه دێنه عێراق و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه و پشكنین ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د خان له‌وباره‌وه گوتی، ئاماده‌كارییه‌كانی كاركردنمان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش ته‌واو كردووه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ده‌ست به‌كاره‌كانمان ده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و ئاماده‌كارییه‌كانیش كۆتایی‌یان هاتووه، هه‌وڵی زۆریشمان دا له‌گه‌ل به‌غدا، تا ئاسانكاری و ڕێخۆشكه‌ر بێ بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانمان.
تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ست به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی دژه مرۆیی له ناوچه‌كه كۆ ده‌كه‌نه‌وه، تا له دادگاكان دژی تیرۆریستان به‌كاربهێنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوببرێن.