له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ر بووه، خۆی كوشت و پۆلیسیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له بوونی ته‌رمێك له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی ئاگادار كراینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه‌سه‌كه گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌شی گوت، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆی كوشتووه، بۆیه ده‌توانین بڕیار بده‌ین كه رووداوه‌كه خۆكوژییه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌و هاووڵاتییه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵكی شاری سلێمانی بووه، ته‌مه‌نیشی 30 ساڵ بووه، به‌ڵام تا ئێسته هۆكاری ئه‌و خۆكوشتنه‌ی نازانرێت و پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.
سلێمانی ــ هه‌ستیار