ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانى زۆره‌وه لافاو له چه‌ند شوێنێكى مووسڵ هه‌ڵساو زیاتر له 20 ماڵ كه‌وتنه ژێر ئاوه‌وه كه یه‌كێكیان ماڵى په‌رله‌مانتارێكى عێراقى بوو.
ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به هۆى بارانێكى زۆره‌وه لافاو له چه‌ند شوێنێكى ناو پارێزگاى مووسڵ و ده‌وروبه‌رى هه‌ڵساوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تى، سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه له گوندى مه‌جلووبه‌ى سه‌ر به شاره‌دێى گوێر زیاتر له 20 ماڵ كه‌وتونه‌ته ژێر ئاوه‌وه.
یه‌كێك له‌و ماڵانه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى بۆ "توعمه لهێبیى" ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌رله‌مانتارى عێراقه.
له 25ى مانگى رابردوو، دواى ئه‌وه‌ى لافاوه‌كان چه‌ندان زیانى گیانى لێ كه‌وته‌وه، له وه‌زاره‌تى ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ترسناكى لافاو پێكهێنرا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌كه دڵنیایى ئه‌وه‌یان دابوو ئاستى ئاو له‌عێراق به‌مشێوه‌یه نابێت كه مه‌ترسى هه‌بێت.
23ى مانگى رابردوو لافاو له‌چه‌ند شارێكى عێراق هه‌ڵسا و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رای گه‌یاند به‌هۆى رووخانى چه‌ند خانووێكه‌وه 10 كه‌س بوونه قوربانى و زیاتر له بیست كه‌سیش بریندار بوون. ئه‌مه وێراى زیانه گیانییه‌كان كه تا ئێسته به‌فه‌رمى زانیارى له‌باره‌وه رانه‌گه‌یندراوه.