ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه دۆخى ته‌ناهیی سلێمانى زیاتر ئاڵۆزى به‌خۆیه‌وه بینوه، ته‌قه‌كردن و ڕفاندن و هه‌ره‌شه تا دێت ڕوو له زیادبوون ده‌كات، پۆلیسى شاره‌كه ده‌ڵێن، هۆكارى هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه پێوه‌ندى به بڵاوى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت له‌ناو خه‌ڵك هه‌یه.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له‌ناو نۆرینگه‌كه‌ى خۆى ته‌قه له پزیشكێكى نه‌شته‌رگه‌رى گشتیی كرا‌و به سه‌ختى بریندار كرا، ئه‌مڕۆیش به‌هه‌مانشێوه ته‌قه له پۆلیسێك كرا و كوژرا، هه‌رچه‌نده به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى له میدیاكانه‌وه ئاماژه بۆ بوونى ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هۆكار و چاره‌سه‌رى ئه‌و ڕووداوانه.
به‌پێى به‌دواداچوونێكى "وشه" ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى له‌و شاره هه‌ن به‌هۆى چه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه، گوته‌بێژى پۆلیسى شاره‌كه‌یش نایشارێته‌وه كه، بڵاوى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت هۆكارێكه بۆ زیادبوونى ڕووداوه‌كانى كوشتن و ته‌قه كردن.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، زۆربه‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى له شاره‌كه‌دا ڕوو ده‌دات پێوه‌ندى به كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌و ڕووداوانه له‌زۆربه‌ى وڵاتان بوونى هه‌یه و ڕه‌نگه كۆنترۆڵكرنیشى ئاسان نه‌بێ".
به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس نموونه‌ى كوشتنى ئه‌و پۆلیسه ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌مڕۆ كوژرا و ده‌ڵێت، ئه‌و پۆلیسه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بوو هیچ پێوه‌ندییه‌كى به بارودۆخى سیاسیی شاره‌كه‌وه نییه.
" چه‌كى بێ مۆڵه‌ت زۆر له سلێمانى بڵاو بووه‌ته‌وه و كۆنترۆڵ ناكرێ، پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیار ده‌ربكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، چونكه كۆكردنه‌وه‌ى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت به هه‌ڵمه‌تى پۆلیس ناكرێ" سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د واى گوت.