تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كێشه‌ی تێكه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه‌یش زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ناتوانن داخڵی ئه‌كاونته‌كانییان ببن.
به‌گوێره‌ی هه‌والێك كه له ماڵپه‌ڕی "
express" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كێشه‌یه‌كی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/دیسمه‌به‌ر، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به هۆكارێكی نادیاره‌وه به‌كارهێنه‌رانی له ئه‌كاونته‌كانیان "Log out" كردووه و به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی ناتوانن دووباره داخڵی فه‌یسبووك ببنه‌وه.
ئه‌م كێشه‌یه‌ش به‌ر له چه‌ند سه‌عاتێك روویداوه و سه‌رانسه‌ری دنیای گرتووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه‌ش دیاری نه‌كراوه، به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران هه‌وڵیان داوه زیاتر له سێ بۆ چوار جار داخڵی فه‌یسبووك ببن به‌ڵام نه‌یانتوانییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه فه‌یسبووك بڕیاری داوه له زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.