ئه‌م ئازاره كاتێك دروست ده‌بێت كه ماسوولكه‌كان تووشى گرژى ببن له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌ى قاچه‌كان و زۆر جار ئازاره‌كه به‌شى پوز ده‌گرێته‌وه. ئه‌م ئازاره پێش نووستن یان له‌كاتى نووستندا رووده‌دات و هۆكارێكه بۆ رێگریكردن له نووستن و خه‌وزران به‌هۆى ئازارى زۆره‌وه.
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى ئه‌م ئازاره له شه‌وان
ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: نارێكى شێوازى نووستن، نووستن له‌سه‌ر قاچه‌كان و په‌ستان دروستكردن له‌سه‌ر ئه‌و دهمارانهى كه خوێن ده‌گه‌یه‌نن به كۆتایى پێیه‌كان هۆكارێكن بۆ دروستبوونى ئازارى قاچه‌كان له كاتى نووستندا، بۆیه باشتر وایه شه‌وان له‌كانى نووستندا زیاتر له‌سه‌ر پشت بنوویت و سه‌رینێك بخه‌یته ژێر ئهژنۆكانتهوه، ئه‌م شێوه نووستنه نه‌ك ته‌نیا بۆ پشت باشه، به‌ڵكو رێ له ئازارى قاچه‌كان ده‌گرێت له‌كاتى نووستن دا.
دووه‌م: گه‌رمى به‌كاربهێنه، ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر هاتیت له‌به‌ر ئازارى ماسوولكه‌ى قاچه‌كانت خاولیهكى گه‌رم یان بوتڵێكى پركراو له ئاوى گه‌رم به‌كاربهێنه بۆ ئه‌و ماسوولكهیهى كه تووشى ئازار و كرژبوون بووه، یان ئه‌گه‌ر گرژى ماسوولكهت هه‌بوو له قاچه‌كانتدا باشتر وایه به ئاوى گه‌رم خۆت بشۆیت به‌مشێوه‌یه یارمه‌تى خاوبوونه‌وه‌ى ماسوولكه‌كان ده‌دات و رێ له دروستبوونى ئازار ده‌گرێت.
سێیه‌م: برێكى زیاتر پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم به‌كاربهێنه، ماسوولكهكانمان ده‌توانن برێك كانزا له له‌شدا بزر بكه‌ن وه‌ك پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆى گرژبوو ماسوولكه‌كان له شه‌وان، ئه‌گه‌ر تووشى ئازارى قاچه‌كان بوویته‌وه له شه‌وان ئه‌وا پێویسته برێكى زیاتر پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌دوور بیت له دروستبوونى ئه‌م ئازاره یان ده‌توانرێت به‌هێزكه‌ر به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا ببیته‌وه له‌وه‌ى كه ژه‌مى خۆراكى ئه‌م دوو كانزایه گه‌شتووه به له‌شت.
چواره‌م: درێژبوونه‌وه، باشتر وایه له‌كاتى دروستبوونى ئه‌م ئازاره‌دا پێیه‌كان بۆ سه‌ره‌وه و خواره‌وه بجوڵێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى كرژى ماسوولكه‌كان كه‌م ببنه‌وه یان پێیه‌كانت بچه‌مێنه‌وه هه‌تا په‌نجه‌ى پێیه‌كانت ئاراسته‌ى رووه و خۆت ده‌بێت به‌م شێوه‌یه ماسولكه‌كان ده‌كشێن و برێكى زیاتر خوێن ده‌گات به كۆتایى پێیه‌كان و پوز، یان ده‌توانرێت له‌كاتى دروستبوونى ئه‌م ئازاره‌دا به‌پێ رێبكه‌یت تا تووندى ماسوولكه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه و خوێن به ئاسانى هاتوچۆ ده‌كات.