به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، شه‌پۆلى باران بارین چه‌ند ڕۆژێكى تر به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌رى بارینى به‌فر هه‌یه.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكى باران بارین ناوچه‌كانى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه‌یش باران بارین به‌رده‌وامه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجى كانوونى یه‌كه‌م، بژار ئه‌كره‌م به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكى باران بارین چه‌ندان ناوچه‌ى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى كه‌شناسى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد، تا رۆژی دووشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م باران بارین به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان پێشبینى كردبوو پله‌كانى گه‌رما له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین بكه‌ن.