بوتڵى وێسكى به‌ته‌ك بوتڵى عه‌ره‌ق و شه‌ڕابى فره‌نسى و یۆنانى ریز بووه، ئه‌مه له یه‌كێك له دووكانه مه‌شرووب فڕۆشه‌كانى مووسڵ كه دواى نه‌مانى داعش ده‌ستى به چالاكییه‌كانى كردووه‌ته‌وه.
دواى سێ ساڵ له نه‌مانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه ئه‌م رێكخراوه به "جه‌لد" سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌دا كه مه‌یان ده‌نووشى ئه‌و كاته‌یش له بازاڕه ره‌شه‌كان به نرخى خه‌یاڵى هه‌بوو، ئێسته بازرگانى مه‌ى خه‌ریكه سه‌ر له‌نوێ له شاره‌كه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
گه‌ڕه‌كى ده‌واسه كه ناوچه‌یه‌كى بازرگانییه له رۆژئاواى مووسڵ به شوێنى مه‌یفرۆشه‌كان داده‌نرێت، زۆربه‌ى دووكانه‌كان ساده‌ن یان هێشتا بێ تابلۆن و ئاشكرا نه‌كراون، به‌ڵام دووكانه‌كه‌ى خه‌یڕوڵا توبى به چه‌ند رێكلامێكى بیره‌ى توركى ئاشكرا بووه.
ئه‌م " سه‌ركێشه" ته‌مه‌نى 21 ساڵه له‌نێو ریزى ئه‌و بوتڵانه دێت و ده‌چێت كه به جوانى ریزكراون، بوڵته‌ى بیره‌كان ده‌رده‌هێنێ كه به هه‌زار و 500 دینارى عێراقى ده‌یانفرۆشێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به هه‌موو كه‌سێك بكڕدرێت.
خه‌یڕوڵا كه گه‌نجێكى ئێزدییه ده‌ڵێ" ئێسته بازاڕ باشه و نرخه‌كانیش گونجاون". زۆربه‌ى فرۆشیاره‌كانى مه‌ى له مووسڵ له ئێزدى و مه‌سیحییه‌كانن، چونكه یاساى ئه‌م وڵاته موڵه‌تى فرۆشتنى مه‌ى به موسڵمانان نادات، تیرۆریستانیش كه له‌ساڵى 2014 ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر شاره‌كه سه‌پاند ته‌واوى فرۆشتن و كڕین و خواردنه‌وه‌یان قه‌ده‌غه كردبوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنه‌وه كحوولییه‌كان به ته‌واوى له شاره‌كه ون نه‌بوون، دانیشتووانى شاره‌كه چه‌ندان شێوازى قاچاخیان دۆزییه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنى مه‌ى، سه‌ره‌ڕاى بوونى مه‌ترسى نرخی گران، گه‌نجێك كه چاره‌گێك ویسكى به‌ده‌سته‌وه بوو، گوتى "خواردنه‌وه‌كان به قاچاخ ده‌هێنران، به‌ڵام نرخى بوتڵێك ویسكى ده‌گه‌یته 100 دۆلار، ئێسته نرخه‌كه ئاسایى بووه‌ته‌وه، چاره‌گێك ویسكى به پێنج دولاره".
له‌گه‌ڵ رزگاركردنى مووسڵ له مانگى حوزه‌یران/ یۆلیۆى 2017 دووكانه‌كانى مه‌یفرۆشى جارێكى تر كرانه‌وه، خه‌یروڵا توبیه، ده‌ڵێ" ئه‌مڕۆ هه‌ست به ئاسووده‌یى ده‌كه‌م، چونكه كاره‌كه‌ى خۆم بێ ترسى و نیگه‌رانى ده‌كه‌م".
ئه‌بو ره‌یان پیاوێكى مه‌سیحیه، دووباره دووكانى مه‌یفرۆشى له گه‌ڕِه‌كى زهوور كردووه‌ته‌وه له رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ، ئه‌و ده‌ڵێ دووكانه‌كه‌ى له‌دژى داعش داناوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ئه‌وانى له شاره‌كه ده‌ركردووه و ده‌ستى به‌سه‌ر موڵك و ماڵى ئه‌واندا گرتووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئایینى ئیسلام مه‌ینۆشى قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه له عێراق بڵاوه كه زۆرینه‌ى دانیشتووانى ئه‌م وڵاته موسڵمانن، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكایه‌تى عێراق پرۆژه یاسایه‌كى ره‌ت كرده‌وه كه له په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرابوو، ئامانجى ئه‌و پرۆژه یاسایه ئه‌وه بوو خواردنه‌وه كحوولییه‌كان له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتن و هاورده‌كردنى قه‌ده‌غه بكرێت.
ده‌خیل ئه‌میر كه‌سێكى تر دووكانى مه‌یفرۆشتنى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌ى دووكانه‌كه‌ى پێشووى سووتێنرا، دووباره دووكانى كردووه‌ته‌وه، ده‌خیل نكۆڵى له‌وه ناكات كه هه‌میشه ترسێك هه‌یه، بۆیه ده‌روازه‌یه‌كى ئاسنى له‌به‌رده‌م دووكانه‌كه داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له هه‌ر هێرشێكى له‌ناكاو بپارێزێت.
له مووسڵ هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م خواردنه‌وه‌ى مه‌ى نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌یخواته‌وه و ده‌یفرۆشى و ده‌یكڕێ هه‌میشه سڵكردنه‌وه‌یه‌كیان هه‌یه، بۆیه هه‌میشه بوتڵه‌كانیان له‌ناو عه‌لاگه‌ى ره‌ش داده‌نێن.
عه‌لى حوسێن كه بۆیاخچییه ده‌ڵێ" خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ئازادى كه‌سییه و یاسا رێى پێداوه، پێوه‌ندى به‌و بارودۆخه دژواره نییه كه شاره‌كه پیێدا تێپه‌ڕیوه".
عه‌لى له قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ" یانه‌كان و دووكانى مه‌یفرۆشى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر له شاره‌كه بڵاوبوون له ساڵانى شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانى سه‌ته‌ى رابردوو، خه‌ڵك بێ ترس و به ئاشكرا ده‌یانخوارده‌وه".
ئه‌مه سه‌رده‌مى زێڕین بوو به‌سه‌رچوو، دواى ئه‌مه زنجیره‌یه‌ك په‌شێوى عێراقى گرته‌وه، دواجار له ساڵى 2003 رژێمى به‌عس رووخا و میلیشا و گرووپه تیرۆریستیه‌كان ده‌ركه‌وتن، ئه‌مانه‌ش دووكانى مه‌یفرۆشیان كرده یه‌كێك له ئامانجه‌كانیان، مووسڵیش یه‌كێك بوو له‌وان.
به‌ڵام ئێسته دووباره دیارده‌كه سه‌رله‌نوێ ده‌رده‌كه‌وێته وه زوهێر ئه‌عره‌جى قایمقامى مووسڵ ده‌ڵێ" تا ئێسته موڵه‌ت به 25 دوكان دراوه، سه‌تان داواى تریش پێشكه‌ش كراون".
ئه‌م به‌رپرسه‌ى مووسڵ وێراى ئه‌وه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، مه‌ینۆشى كارێكى كه‌سییه و مرۆڤه‌كان سه‌ربه‌ستن، ده‌ڵێ " له‌ڕووى ئابوورییه‌وه داهاتى هه‌یه و مووسڵ له‌م بارودۆخه‌دا پێویستى پێیه‌تى".
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى