كاوه حوسێن: هه‌ندێك شیعرم كراون به گۆرانی له به‌رچاوم كه‌وتوون
كاوه حوسێن ماوه‌ی 20 ساڵه شاعیره، ئه‌و خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه و ئێسته لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵه. كاوه به‌وه ناسراوه كه له ئه‌شقی كچێكه‌وه شیعره‌كانی سه‌رچاوه‌یان گرتووه. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی و ده‌ینووسێت، هه‌ر بۆ یه‌ك ژنه و بۆ ئه‌ویش ده‌بێت.
چه‌ند ساڵه شیعر ده‌نووسی؟
20 ساڵه واته له ساڵی 1999ه‌وه.
شیعر له لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌وه‌ی له ناخمدایه و به قسه نه‌متوانیوه بیگه‌یه‌نم، له‌رێی شیعره‌وه تا ئاستێكی زۆر توانیومه بیگه‌یه‌نم، شیعر و نووسین به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانمه، ئه‌وه‌ی له‌ناخمدا هه‌ڵده‌قوڵێ و زۆر جار ناتوانم بگه‌یه‌نم به كه‌سێك، له ڕێی شیعره‌وه ده‌ینووسم، ئه‌و شیعره ناخم به‌تاڵ ده‌كات و زۆر كه‌سی تریش كه وه‌ك منن، ناتوانن به‌قسه و ئاماژه هه‌سته‌كانیان بگه‌یه‌نن، ئه‌وا له‌ڕێی پارچه شیعرێكه‌وه ده‌یگه‌یه‌نن.
ئیلهامی شیعره‌كانی تۆ ژنێكه، له‌و ژنه‌شدا چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌كه كه نه‌گه‌یشتووه به ئه‌نجام، ئه‌م چیرۆكه چی بوو؟
به‌ڵی راسته له سه‌ره‌تای نووسینمه‌وه تا ئێسته‌یش بۆ ئه‌و كه‌سه له ده‌ستچووه‌م ده‌نووسم، هه‌ر ئه‌ویش وایكرد ببم به‌و كه‌سه‌ی كه ئێسته هه‌م، من له سه‌ره‌تاوه تا ئێسته من هه‌ر بۆ ئه‌وم نووسیوه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌نووسم.
زیاتر له 200 شیعرت نووسیوه، چۆنه تا ئێسته نه‌تكردوون به كتێب؟
هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می خۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئێسته له كۆكردنه‌وه و ته‌واوكردنیدام، هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ی كه به‌ته‌واوی گوزارشتن له‌و هه‌ستانه‌ی كه له ناخمدا هه‌ن، كۆم كردوونه‌ته‌وه و له كتێبێكدا به چاپ ده‌گه‌یه‌نرێن، به‌هیوام له ساڵی داهاتوودا ته‌واوی شیعره‌كانم به چاپ بگه‌یه‌نم.
(گه‌وره‌ترین حه‌زی من تۆی) ئه‌وه ناونیشانی ئه‌و كتێبه شیعرییه‌ته كه له ساڵی نوێ 2019 ده‌رده‌چێت، ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كان چین؟ ئه‌شقه كۆنه‌كه‌ت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێدا هه‌یه؟
ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانم ئاشقانه‌ن و بۆ ئه‌و كه‌سه نووسراون كه له دڵمدایه، بێگومان سه‌ره‌تا پێشكه‌شی ئه‌وی ده‌كه‌م، نازانم پێی ده‌گات یاخۆ نا، هه‌روه‌ها پێشكه‌شی هه‌موو هه‌وادارانمی ده‌كه‌م و هیوادارم له دوای ئه‌و دابڕانه زۆره‌م، ئه‌م كتێبه ببێت به دیارییه‌كی قبووڵكراوی ئه‌وان.
به‌شێك له شیعره‌كانت كراون به گۆرانی، پێت وایه گۆرانیبێژان توانیویانه هه‌ق به ناوه‌ڕۆكی تێكسته‌كه بده‌ن له ڕووی ئاواز و ده‌نگ و شێوازی گوتنه‌وه؟
زۆرینه‌یان هێنده‌ی شیعره‌كانیان له‌به‌رچاو ناشیرین كردووم، هێنده لایان جوان نه‌كردووم، به‌داخه‌وه هه‌ندێكیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێكسته‌كه تێك ده‌ده‌ن و به‌بێ پرسی خۆم شیعره‌كانم ده‌به‌ن، ئه‌مه هه‌ر بۆ من نا، بۆ زۆربه‌ی شاعیرانی تر وایه، چونكه یاسایه‌ك نییه بتوانێ مافی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌مان بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار نه‌گات به‌و ئاسته‌ی شاعیر ڕقی له شیعره‌كه‌ی خۆی بێت.
چ شیعرێكت زۆر به‌لاوه خۆشه‌ویسته كه كراوه به گورانی و خۆشه‌ویستتر بووبێ؟
گۆرانی "سه‌فه‌ر" به ده‌نگی شاخه‌وان هه‌ڵه‌بجه‌یی، سوپاسی ده‌كه‌م كه یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی توانیویه‌تی زۆر به‌جوانی بچێته رۆحی تێكسته‌كه و جوانترین ئاوازی بۆ دابنێت كه ئێسته یه‌كێكه له گۆرانییه جوانه‌كان.
ساڵانی ڕابردوو له زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كان كۆڕی شیعریت هه‌بووه، ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی كۆڕه‌كان كه‌متر بوون، ئایا ئه‌مه بۆ شاعیران تا چه‌ند كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت؟
تا ساڵی 2013 به‌رده‌وام كۆڕی شیعریم له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان هه‌بووه، وه‌لێ له‌وكاته به‌دواوه به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیمه‌وه له‌و چالاكییه ئه‌ده‌بییانه وه‌ستام. پشتیوان به‌خوا ساڵی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كه‌مه‌وه.
به‌لای منه‌وه له كۆڕی شیعریدا جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆتت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه له‌و كۆڕانه‌دا ته‌نیا هۆگرانی شیعره‌كانت ئاماده ده‌بن، سوپاس بۆ خوا من له كۆڕه‌كانی ڕابردوودا ئه‌و هۆگره ڕاسته‌قینانه‌ی خۆمم بینی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕمه‌وه كه له هه‌ستێكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمه‌وه ده‌نووسم، بۆیه ئاسانتر ده‌گات به دڵی ئه‌وانیش، پێشبینیش ده‌كه‌م كۆڕه‌كانی داهاتووم هاوشێوه‌ی ئه‌وانی پێشوو و باشتریش بێت.
بۆ سه‌ری ساڵ چ سوپرایزێت بۆ هه‌وادارانت هه‌یه؟
به‌نیازی به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی شیعریم بۆ ساڵی نوێ و له‌ڕێی تیڤییه كوردییه‌كانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
له كوردستان شاعیر پێویستی به‌چی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بگاته لووتكه یان له لووتكه بمێنێ؟
ته‌نیا پشتگیریی سۆشیال میدیا و میدیای كوردی و هیچی تر، ئه‌مه به‌ڕای من. چونكه ئه‌م كه‌ناڵ و ده‌زگایانه خراپترین ده‌كه‌نه باشترین و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه.
شیعری نیشتمانی له‌ناو نووسینه‌كانتدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؟
تا ئێسته شیعری نیشتمانیم نه‌نووسیوه، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه من نیشتمانی خۆمم خۆش ناوێت، به پێچه‌وانه‌وه من دایكیشم هێنده‌ی نیشتمان خۆش ده‌وێ، به‌ڵام شیعریشم بۆی نه‌نووسیوه، ئه‌و ئیلهامه‌ی من هه‌مبووه و هه‌مه تا ئێسته هه‌ر بۆ یه‌ك كه‌س بووه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌بێت.
ده‌ته‌وێ چ گۆرانیبێژێك شیعره‌كانت بكات به گۆرانی، قه‌ت خۆت پێشنیار بۆ هونه‌رمه‌ندێك ده‌كه‌ی؟
من سه‌رسامم به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان زیاد ئه‌سعه‌د و نه‌ریمان بابان، حه‌ز ده‌كه‌م هۆنراوه‌كانم له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بكرێن به گۆرانی، هه‌روه‌ها تا ئێسته پێشنیارم بۆ هیچ هونه‌رمه‌ندێك نه‌كردووه.
وشه/ دیمانه- ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان