ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ژماره‌ی 17ی ساڵی یه‌كه‌م و وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانان ساز ده‌كات و كارنامه و بڕگه‌كانی دانیشتنه‌كه‌یشی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا خسته‌ڕوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتووه، دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات، له بڕگه‌ی یه‌كه‌م، هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران سوێندی ده‌ستووری ده‌خۆن و ده‌سبه‌كار ده‌بن.
له بڕگه‌یه‌كی تری دانیشتنه‌كه پرۆژه یاساكانی خولی پێشووی
په‌رله‌مان ده‌خرێنه ڕوو، كه له خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌توانرا ته‌واو بكرێن و وه‌ك یاسا ده‌رچوێنرێن، پاشان لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با پێك ده‌هێنرێت.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له متمانه‌دان به هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی نه‌دراوه، دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژی سێشه‌م له دانیشتنی په‌رله‌مان هه‌وڵی خستنه ده‌نگدانیان درا، به‌ڵام هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كان كێشه و ئاڵۆزیان دروست كرد و ڕێیان نه‌دا متمانه به هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بدرێت.
هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سووره له‌سه‌ر متمانه‌دان به‌و هه‌شت وه‌زیره و دووپاتی كرده‌وه، هیچ لیست و ناوی هیچ كاندیدێكی تر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ناكات.