له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌وڵی پێدانی سووته‌مه‌نیان به‌یه‌كتر ده‌كرد له ئاسمانه‌وه، به‌ریه‌ككه‌وتن و تێك‌شكان، حه‌وت سه‌ربازی مارێنز سه‌رنشینی دوو فڕۆكه‌كه بوون، تا ئێسته چاره‌نووسیان دیار نییه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان كردووه.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان یه‌كێكیان له جۆری ئێف18 و ئه‌وه‌ی تریش له جۆری "سی 130" بووه، حه‌وت سه‌رباز و فڕۆكه‌وان سه‌رنشینی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه بوون.
هێزه‌كانی مارێنزی
ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایان كرد، دوو فڕۆكه‌كه له ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی "ئیواكونی" له باشووری ژاپۆن، له ئه‌ركێكی مه‌شق و ڕاهێناندابوون، بۆ پێدانی سووته‌مه‌نی له ئاسمانه‌وه له كاتی پێویست دا، به‌ڵام به‌ریه‌ككه‌وتوون و كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، ئێسته‌ش هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستی پێكردووه و ده‌مانه‌وی چاره‌نووسی حه‌وت سه‌ربازه‌كه بزانین و بیاندۆزینه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا دوو فڕۆكه‌وان له‌ناو فڕۆكه‌ی ئێف 18 بوو و پێنجی تریش له‌ناو فڕۆكه‌ی "سی 130" بوون، كه تایبه‌ته به پێدانی سوته‌مه‌نی به فڕۆكه‌كانی تر له ئاسمانه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ژاپۆنیش دووپاتی كرده‌وه، كه دوو فڕۆكه‌كه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن به‌ریه‌ككه‌وتوون و كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.