بەنزیما بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا

:: AM:09:35:06/12/2018 ‌

كەریم بەنزیمای هێرشبەری فڕەنسی لەلایەن یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پێدرا.

بەنزیما دوێنێ چوارشەم خەڵاتەكەی پێدرا دوای تەواوبوونی مەشق و راهێنانەكان بەمەبەستی خۆ ئامادەكردنی بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر یانەی مێلیلا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا.

ئەمە لە كاتێكدایە كە سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی ئەمشەو پشووی بە كەریم بەنزیما و چەند یاریزانێكی تری سەرەكی تیپەكەی داوە.

بەنزیما لە مانگی رابردوو توانیبووی 3 گۆڵ تۆمار بكات، گۆڵێك بەرامبەر یانەی سێلتا فیگۆ لە خولی ئیسپانیا و 2 گۆڵەكەی تریش بەرامبەر یانەی ڤیكتۆریا بلزنی چیكی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م