میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به چڕی ده‌ستی به ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌زار و 500 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی كۆ ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر ده‌یاننێرێته ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
كه‌ناڵی " MBC"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه فڕۆكه‌كان هه‌ڵگری مووشه‌كی تۆماهۆك و كرۆز ده‌بن و به فره‌وانی له كه‌نداو بڵاو ده‌بنه‌وه و ئامانجیشیان هێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و لاوازكردنی سوپا و نه‌هێشتنی ده‌ستوه‌ردانییه‌تی له ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی
ئه‌مه‌ریكا پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی جێنشینی سعوودیه و بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر به‌رپاكردنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، سعوودیه له‌و ڕێككه‌وتن ته‌واوی جه‌نگه‌كه پاره‌دار ده‌كات و هه‌شت ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان كردووه و ڕاده‌ستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كات.
هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سعوودیه به‌و ئاراسته‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه دۆخی كه‌نداو و خودی سعوودیه‌یش سه‌قامگیر بكه‌ن، چونكه هه‌میشه گرژی و ناكۆكی له نێوان ڕیاز و تاران بوونی هه‌بووه و گرفته‌كانیش به دانوستاندن و گفتوگۆ تا ئێسته چاره‌سه‌ریان نه‌بووه و دانیشتنیش له نێوانیان بوونی نییه.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و ئیسرائیل دژ به ئێران له كاتێكدایه كۆماری ئیسلامی ئێرانیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به توندی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و له به‌رانبه‌ر سه‌پاندنی سزاكانیش ڕێ به هاتوچۆی كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له كه‌نداو نادات.