نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:09:51:06/12/2018 ‌

 


ئەمڕۆ پێنجشەم 6ی کانوونی یەکەم  نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  236  دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 238 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 209 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  180 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 237 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  دینار.

 

100 یۆرۆ: 136 هەزار و 100 دینار.

 

100 پاو‌ند:152 هەزار  و500  دینار

 

100 لیرەی توركی:  22  هەزار و 350 دینار.

 

100 هەزار تمەن: 10 هەزار و 500  دینار

 

100 یۆرۆ: 113 دۆلار و 33 سەنت

 

100 پاوند: 127 دۆلار  و 10 سەنت



وشە - سلێمان تاشان