یه‌كه‌ى كارگێرى گه‌رمیان خوێندنى ئه‌مڕۆى ڕاگرت، ئه‌وه‌یش به‌هۆى لافاو و به‌رده‌وامى باران له‌و سنووره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، یه‌كه‌ى كارگێرى گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی باران له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌ترسییه‌كانی لافاو بڕیاردراوه ئه‌مڕۆ ده‌رگاى قوتابخانه‌كان دابخرێ.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و بڕیاره ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆیه و له‌گه‌ڵ ئاسایی بوونه‌وه‌ى كه‌شوهه‌وا ده‌وامى خوێندنگه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه شه‌وى ڕابردوو كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان وریایی دابوو له‌وه‌ى كه بارانى به‌لێزمه روو له ناوچه‌كانى كوردستان ده‌كات و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.