دوای وازهێنانی له سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی مه‌سیجی، سبه‌ی هه‌ینی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا به به‌شداری هه‌زار و یه‌ك نوێنه‌ر ده‌به‌سترێ و كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێ و شوێنی مێركل ده‌گرێته‌وه.
تا ئێسته دۆخه‌كه بۆ هیچ یه‌كێك له كاندیدانی جێگره‌وه‌ی مێركل یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، شاره‌زایانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئنیگریت كرامپ كارینبویری ته‌مه‌ن 56 ساڵ به ئه‌ی "ئی كاكا" ناوی ده‌به‌ن و ناسناوی مێركلی دووه‌میشی لێنراوه، ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی زۆره، به‌ڵام له به‌رانبه‌ریشدا ملیۆنێر و سه‌رمایه‌دار فریدریش میرتسی ته‌مه‌ن 63 وه‌ستاوه‌ته‌وه، كه ده‌یه‌وێ حزبه‌كه‌ی و وڵات به‌ره‌و ڕاستڕه‌وی بگێڕێته‌وه، شاره‌زایان هیچ پێشبینییه‌كی باشیان بۆ كاندیدی سێیه‌م ینس شبانی گه‌نج نییه و هه‌رزوو له كێبه‌ركێكه شكست دێنێت.
میدیاكان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر مێركل ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی كردنی حزب نهكێشابایهوه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش دووباره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنایه‌وه، به‌ڵام وازی هێناوه و ته‌نیا تا 2021 له پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌مێنێته‌وه.
پارتی دیموكراتی مه‌سیحی ئێسته پێویستی به هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تره، چونكه ڕاستڕه‌وان و نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان كه له چوارچێوه‌ی حزبی "جێگره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا" تێكۆشان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ پارتی سه‌وزی ژینگه‌پارێز و پارتی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كان ده‌نگی زۆر له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌ده‌ست ده‌هێنن.